وێنەکە لە ماڵپەڕی کەناڵی چواری ڕادیۆی سوید لە کرۆنۆبەری وەرگیراوە

کۆمۆنەکان ناتوانن سیاسەتوانان لە هەڕەشە و توندوتیژی بپارێزن

دوو لە سێی کۆمۆنەکانی سوید کارێکی ڕێکوپێکیان لە پێناو پاراستنی سیاسەتوانانیان لە توندوتیژی و هەڕەشە  لە دەست نایە. هاوکات لەگەڵ ئەوە کە سیاسەتوانانیش لە نیوەی زیاتری سەرجەم کۆمۆنەکانی وڵاتدا تووشی هەڕەشە و لێدان بوونەوە.

ئاندێرش کناپێ سەرۆکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید ـ ئێس.کۆ.ئێل ـ دەڵێ بناغەکانی دیموکراسی هەڕەشەیان لێدەکرێ!

ئەمساڵ کە بە ساڵی هەڵبژاردنی گەورە دادەنرێ چون هەم هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی ئەورووپای تێدادەکرێ و هەمیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵات و ئەنجومەنی کۆمۆن و پارێزگاکان، هەڕەشەی بەربڵاوتری سیاسەتوانان و مەترسی توندوتیژی دەرهەقیانی بەدوواوە بووە. پرسە هەستیارە لێدواوەکان دێنەوە گۆڕێ و موناقەشەیان لێدەکرێ و سیاسەتوانان دەردەکەون.

لەمناوەدا تەنیا یەک لە سێی کۆمۆنەکان بەرنامەیان بۆ بەرگری لە هەڕەشە و توندوتیژییەکان لەسەر سیاسەتوانان هەیە.

ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید لە وەرزی بەهارەوە کەمپەینێکی دەستپێدەکات تا پرسی پاراستنی سیاسەتوانان لە کۆمۆنەکاندا بەرزکاتەوە و پارتە سیاسییەکان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سەراسەریی سوید گازی دەکەن و بابەتەکەیان لەگەڵ تاووتوێ دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".