Foto: Sergei Grits/TT

کارل بیلد دەیەوێ بەرپرسانی دادی ئوکرایین سنووردار بکرێن

باڵوێزخانەی سوید لە ئوکرایین وریاییەکی ڕوو بەو هاووڵاتیانەی لە ئوکرایین دەژین بڵاوکردەوە و داوای لێکردن خۆ لەو خۆپێشانداندان و کۆبوونەوە جەماوەرییانەی لەم وڵاتەدا پێکدێن بپارێزێ و ڕاسپێریی دەکاتە ئەو هاووڵاتیانەش کە بەتەمان ماوەیەکی درێژ لەم وڵاتەدا بمێننەوە کە لەگەڵ باڵوێزخانەی سوید پێوەندیی بگرن. ڕۆژی ڕابردوو پێنج کەس لە خۆپێشاندانە هێمنەکانی ئەم وڵاتەدا کە بە توندوتیژی شکایەوە کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.

کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید کە هەر ئێستا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی جیهانیی ئابووریی داووس لە وڵاتی سویسە ئەم بەیانییە لە بەرنامەی بەیانانی کەناڵی یەکی رادیۆ سویددا بەشدار بوو و لەسەر بەربڵاوتربوونەوەی توندوتیژییەکانی شەڕە دەسەڵات لەم وڵاتەدا لێدوانی دا. بیلد گوتی ئەوەی لە ئوکرایین ڕوودەدا رەوشێکی زۆر ئاستەم و جیدییە کە لە ئەنجامی هەڵەکاری و نادڵنیایی سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە هاتۆتەپێش کە لە ژێر گوشاری رووسیادا ڕەوتی چاکسازییەکانی وڵات و نزیکبوونەوە لە ئەورووپای بە قەتیسی ڕاگرتووە. هەروەها شیلگیریی خەڵک لە سەر داخوازییەکانیان و توندوتیژیی یەکجار زۆری پۆلیس و یاسادانانی نوێی سنووردارکەرەوە.

کارل بیلد دژایەتی لەگەڵ دانانی گەمارۆ لە سەر ئەم وڵاتە کرد و گوتی ئەمە ئابووری وڵاتەکە و ژیانی خەڵک تووشی بشێوی دەکات بەڵام کاتی ئەوە هاتووە کە یەکێتیی ئەورووپا بیر لە سنووردارکردنی هەندێ کەسی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە بۆ نموونە لە هێزی داددا بکاتەوە کە هۆکاری ئەم توندوتیژییە و دەرەنجامەکانین. وەک قەدەغەکران و سنووردارکردنی سەفەر و ئابوورییان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".