Foto: Pontus Lundahl / Scanpix

پەیداکردنی کارمەندی نیوەکات بۆ فریاگوزاری زەحمەتە

دژواریی دۆزینەوەی کارمەندێک کە بتوانێ بە شێوەی نیوەکات لە بەشی فریاگوزاری و ئاگرکوژاننەوەدا کار بکات لە هەموو سویددا هەیە و ئەمە بە تایبەت لە ناوچە بچووکەکاندا گرفتی زیاتر ناوەتەوە.

یۆرگن ڤیسن کە لە ناوەندی حوکوومەتیی پاراستن و ئامادەیی کار دەکات دەڵێ دۆزینەوەی ڕێچارەیەک بۆ ئەم گرفتە زۆر گرنگ و لەجێی خۆیدایە چون بەشێکی بەرچاوی کاری فریاگوزاریی کۆمۆنەکان لە سەر شانی ئەم ڕێکخراوانەیە کە بەشێوەی نیوەوەخت کار دەکەن و ئەوان هیچ بەرنامەیەکیان بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوتە نییە.

کەچی بەبۆچوونی میکاییل سڤێنسۆن بەرپرسی تیمی نیوەوەختی فریاگوزاریی باژاریی کریخانستا و ئوێسترا یوێ‌ینگێ (Östra Göinge) هۆکاری ئەم زەحمەتبوونە ئەوەیە کە مەرجەکان لەسەر داواکارانی ئەم کارە بەرزە و کۆمەڵگا ئێستا بەشێوەیەکی جیاواز لە ڕابردوو بەڕێوەدەچێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".