wêne: Claudio Bresciani/Scanpix.

كۆنفرانسی ژێنیڤ دوو زۆر بەهێواشی بەرەو پێش دەچێت

"ڕێگای بەرەو ئاشتی زۆر دوورە"
5:04 min

دوێنێ کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو دەستی پێکرد و سباینێ لە ژێر چاودێری نوێنەری ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەخدەر براهیمی گفتوگۆ لە سەر قەیرانی سوریا لە نێوان حکومەتی بەشار ئاساد و ئۆپۆسیزیۆن بەردەوام دەبیت. جیگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ئێلیاسۆن بەشداریی دانیشتنەکانی ژێنێڤ دوو دەکات. 

ئێلیاسسۆن دەڵێ خەبەری خۆش ئەوەیە کە هەر دوو لایەنی قەیرانی سوریا بەشداری دانیشتنەکانیان کردووە و ڕووبەڕووی یەکتر بوون. دانیشتنەکانی دوێنێ دەستپێکردنێک بوون بۆ پڕۆسەی ئاشتی، بەڵام حاشا لەوە ناکرێت کە کەشی دانیشتنەکان تاڵ بوو و ناکۆکیەکان ڕوون بوون. هەروەها ئیلیاسۆن دەڵێ ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ ئۆپۆسیزیۆن و حکومەتی بەشار ئساد لە گەڵ یەک دادەنیشن و پەیوەندیەکانیان ڕاستەوخۆ دەبن.

دوای نزیکەی سێ ساڵ شەڕی چەکداری حکومەتی بەشار ئەساد و ئۆپۆسیزیۆنی سووریا بۆ یەکەمین جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە. بەر لە دەستپێکردنی کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلت لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێگای ئاشتی زۆر درێژە.

بیلت دەڵێ ئێستا زووە باسی ڕێککەوتنێک بکەین بەلام هەر لە ڕۆژی هەینیەوە کار لە سەر بەشە بچووکەکان دەکرێت.

چاوەڕوانییەکان بەر لە کۆنفرانسی ژنێڤ دوو کەم بوون. ڕێگای ڕێککەوتنیک بۆ ئاشتی و لە ئاکامدا کۆتایپێهاتنی شەرەکان زۆر دوورە. زۆربەی نوینەرانی وڵاتانی بەشداربوو لە قسەکانیاندا ئاماژەیان بە کۆمەکی مرۆڤییانە کرد. بە پێی قسەکانی یان ئێلیاسۆن لە دانیشتنەکاندا مەسەلەی کۆمەکی مرۆڤییانە یەکێک لە دوو خاڵی گرینگە.

ئێلیاسۆن دەڵێ باس لە سەر دوو خاڵی گرینگ دەکرێت. خاڵی هەرە گرینگ و بنچینەیی مەسەلەی پێکهێنانی حکوماتێکی کاتییە کە هەر دوو لایەنی حکومەتی ئاساد و ئۆپۆسیزیۆن پشتیوانی دەکەن. خاڵی دووەمیش کە زۆر گرینگە سەبارەت بە کۆمەکی مرۆڤییانەیە کە دەبێ بە شێوەیەک چارەسەر بکرێت و هاوکات ڕابتەیەکی متمانە لە نیوان هەر دوو لایەن دروست بێت.

ڕێکخستنی کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو تاکوو ڕۆژی پێش دەستپێکردنی تووشی ناکۆکی بوو. بەشێک لەو ناکۆکیەی کە پێشەکی هەبوو، سەبارەت بە باشداربوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. چەند ڕۆژ پێش کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مون ئێرانی دەحوەت کرد. بەڵام ئەمە بوو بە هۆی کێشەیەکی زۆر و هاوکات ئێران لە سەر قسەکانی خۆی سوور نەبوو. هەر ڕۆژی دوایی نەتەوە یەکگرتووەکان دەحوەتیی خۆی بۆ ئیران کشاندەوە. بەڵام یان ئێلیاسسۆن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە باشتر دەبوو ئەگەر ئێرانیش وەک لایەنێکی پەیوەندیدار بەشداری کۆنفرانسی ژێنێڤ دووی کردبا.

ئێلیاسۆن دەلێ من لەگەڵ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵماندا بۆ بەشداریبوونی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار تاکوو بتوانین قەیرانی سوریا چارەسەر بکەین. بێگوومان ئێرانیش لە قەیرانی سوریادا لایەنێکی کارگێڕە. بۆیە هیوادار بووین ئێران بەشدار بێت. بەڵام بە شەرتی ئەوەی کە وەکوو هەموو لایەنەکانی بەشداری کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا قبووڵ بکات. بەڵام سەبارەت بەمە ئێران جوابێکی ڕوونی نەدایەوە.

هەروەها ئێلیاسۆن دەڵی لە ئاکامدا ئێران ئەم شەرتەی قبووڵ نەکرد و ئێمەش ناچار دەحوەتیی خۆمان کێشاوە. چوونکە نەماندەتوانی ڕێگا بە ءیران بدەین بەشداری بکەن سەرەڕای ئەوەی کە تەنها لایەنێک بوو کە ئەم شەرتەی قبووڵ نەبوو. بەڵام بەردەوام بە شێوەی دیکە پەیوەندیمان لەگەل ئێران هەیە. چوونکە ئێران ڕٶڵێکی گرینگی لە قەیرانی سوریادا هەیە.

بەشداربووانی کۆنفرانسی ژێنێڤ دوو پێشەکی لە سەر ڕێگایەک بۆ چارەکردنی قەیرانی سوریا ڕێککەوتوون و لە سەر ئە باوەڕەن کە تەنها ڕێگایەک بۆ کۆتاییپێهێنانی شاڕی چەکداری ڕێگای سیاسییە. یان ئێلیاسۆن هەروەها باسی کەشی دانیشتنەکان دەکات کە بە هەڕەشەی دەزانێت و دەڵێ ئەو کەشە ناخۆشەی دانیشتنەکانی ژێنێڤ دوو دەڕبڕینی شەڕی چەکداری سێ ساڵی ڕابردوو. بەڵام تەنها ڕێگاچارەیەک ڕیگای سیاسیە و لە ڕێگای شەڕی چەکداری قەیرانی سووریا چارەسەر ناکرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".