Arkivfoto: Nick Näslund/Sveriges Radio

بەکرێدانی خانوو ئاسانتر دەبێتەوە


وەزیری کاروباری خانووبەرە ستێفان ئاتتێفال لە پارتی دیموکراتە مەسیحییەکان لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسسندا ئەمەی نووسیوە. لەجیاتی "هۆکارێکی جێسرەنج" کە ئەمڕۆکە بۆ بەکرێدانی خانوو دەبێ هەبێ، ئێستا ئیدی تەنیا هەر "هۆکار"ێک بەسسە. ئەمەش دەرفەتێکی بەرفرەوان دەداتە خاوەنماڵ بۆ ئەوەی هەر خۆی بڕیار لەسەر بەکرێدانی ماڵەکەی بدات.

ئەم پێشنیارە ئەنجامی ڕێکەوتنێکی نێوان حوکوومەت و چەندین ڕێکخراوی سەراسەریی خانووبەرە و خاوەنماڵە. کەچی کۆمەڵەی خاوەنماڵان دەیەوێ مافی ئەوەی هەبێ لەمناوەدا هەندێ پارە لەو کەسەی ماڵەکەی بەکرێدەدا وەرگرێ تا قەرەبووی زەحمەتی ئەو کاروبارانەی بەکرێدانی بەدەستی دوو هەیەتی، بکاتەوە.

ستێفان ئاتتێفال دەڵێ یاسای کۆن ببوو بە هۆی زێدەبوونی ماڵ بۆ بەکرێدان بە ڕێژەی ١١ تا ٣٠ لەسەد لە چەندین شاری وەک ئوپسالا، مالموێ، ستۆکهۆڵم و لونددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".