Foto: Pontus Lundahl/TT.

میلێ مارکۆڤیچ کە خاوەنی یانەی ڕووتی شەوانە بوو کوژرا

میلی مارکۆڤیچ لە شاری ستۆکهۆڵم چەندین ساڵ خاوەنی یانە ڕووتی شەوانە بووە. لە هامان کاتدا هەڵسوڕینەری چەندین کاری تاوانکاری بووە و چەندین جار لە لایەن دادگاوە سزادراوە، بۆ نمونە لەسەر تاوانی ماددە بێهۆشکەرەکان، هەڕشەکردن و دەستوەشاندن.

 جێگەی ئاماژەی کە ساڵی ڕابووردوو لەسەر ئەوەی کە گومانی تەقەکردنی  لە یانەیەکی رووتی شەوانە بەناوی کلوب پریڤێ لەسەربوو ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە،  بەڵام  دادگا لە مانگی دوانزەدا کەیسەکەی داخست و نەیتوانی کە سزایی میلێ مارکۆڤیچ بدات، لەبەر ئەوە کە شایەتی سەرکەی لە کەیسەکەدا لە شایەتدان بەرمبەر مارکۆڤئچ پەشیمان بووبووە. میلێ مارکۆڤیچ لە پایزی ساڵی ٢٠١٠ زیاتر ناسرا کە وەک خاوەن یانەی ڕووتی شەوانە زانیاری کتێبی"Den motvillige monarken "    لەسەر پاشای سویدن کارڵ گوستاڤ سەردانەی یانەی رووتی شەوانەکەی ئەوی کردووە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".