Foto: Karin Malmhav / TT

پشتگیریی بەهێزتر بۆ چاکسازی لە خاڵێکی یاسادا

 پشتگیری لە بەیاساییکردنی ئەوەی بۆ پێوەندییەکی سێکسی دەبێ لە نێوان دوو لایەندا ڕێککەوتن هەبێ لە ناو پەرلەمانی سویددا هەردێ و بەهێزتر دەبێ و مودێراتەکان هەروا بەتەنێ پێیان لەسەر نەیارییەکەی خۆیان چەقاندووە. ئێستا لەگوێن زانیاریی بەشی دەنگوباسی رادیۆ سوید، سوسیالدیمۆکراتانیش بۆ پێداچوونەوە بەم پرسەدا و پشتگیری لە بەیاساییبوونی ئەم مەرجە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە.

مۆرگان یوانسۆنی سوسیالدیموکرات سەرۆکی لێژنەی دادی پەرلەمان دەڵێ ئێمە بێگومان لەو موناقەشەیە تەئسیرمان وەرگرتووە و هەروەها لەو بارە سیاسییەش. بۆیەش پێموابێ زۆر باشە کە کومیتەیەکی پەرلەمانیی نوێ دامەزرێنین بۆ پێداچوونەوەی بێلایەنانە بە یاسای دەرهەق دەسدرێژی و پرسی هاوڕوایی لە کردەیەکی جینسیدا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لەوەتەی ماوەیەک لەوەپێش دادگا حوکمی ئازادکردنی کەسێکی دەستدریژیکاری دا، ئەوا پرسی پێویستبوونی هاوڕایی و ڕێککەوتن لە کردەیەکی جووتبووندا بەرزبۆوە و ئێستا بێت و مەحکەمەیەکی دی پیاوێک ئازادبکا لەبەرئەوەی نای ژنەی بە پێخۆشبوون لێکداوەتەوە، ئەوا ئیدی خاڵی ئێستای یاسا لەم پێوەندییەدا بایخی نامێنێ.

نها بێت و پەرلەمانی سوید نەتوانێ بەهاودەنگی لەم یاسادا چاکسازی بکات ئەوا ڕێگەی یاسای نوێ نووسین دژوار و دوورودرێژ دەبێ و بلۆکەکان دەتوانن ببنە لەمپەری ڕێککەوتن لە سەری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".