Foto: TT

سەرۆکپۆلیسی پێشوو یۆران لیندبەری ئازاد دەکرێ

سەرۆکپۆلیسی پێشووی سوید، یۆران لیندبەری لە کۆتایی ئەم هەفتەدا ئازاد دەبێ. لیندبەری بە هۆی گەلێ تاوانی سێکسی، چوار ساڵ لە زینداندا بوو. دەردەستکرانیشی بە تاوانی جینسی بۆ پۆلیسی سوید وەک شۆکێکی گەورە و بۆ کۆمەڵگاش وەک کارەساتێکی مەزن وابوو، بەتایبەت کە ئەو خۆی بە خەباتکارێکی یەکسانیخواز ناساندبوو.

ڕۆژی شەممە، یەکەمین ڕۆژێکە کە لیندبەری پاش تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی ماوەی سزاکەی، بە شێوەی مەرجدار و وەک ئەوەی لە سوید باوە، لە زیندان بەردەدرێ. بەتایبەت کە یۆران لیندبەری لە کاتی زیندانبوونیدا بەدڕەفتاریی نەکردووە، بۆیە زووتر لە ماوەی تەواوبوونی سزادیاریکراوەکەی لە زیندان بەردەدرێ.

لە مانگی یەنیڤەریی ساڵی ٢٠١٠دا لیندبەری لەکاتی چوون بۆ لای کچێکی ١٤ ساڵە و بە جانتایەکی پڕ لە لەیستۆکی سێکسیی پێشکەوتوو دەردەستکرا. دواتر دەرکەوت کە ئەو چۆن دەستدرێژیی کردۆتە سەر ژنان، سێکسی کڕیوە و ژنەکانی بەو کەسانە ناساندووە کە کڕیاری سێکس بوون.

لە مەحکەمەی لیندبەریدا دەرکەوت کە ئەو بە شێوەیەکی گەلێ توندوتیژ دەستدرێژیی کردۆتە سەر کچێکی ١٧ ساڵە. دادگا ڕەفتاری ئەوی بە سادیستی ناودێر کرد.

لیندبەری تاوانی خۆی لەسەر کڕینی سێکس سەلماند بەڵام خاڵەکانی تری تاوانەکانی ڕەتکردەوە. بەمحاڵەوە دادگا بە تاوانی دەسدرێژی، دەسدرێژیی گەورە و توندوتیژ، گەوادی، کڕینی سێکس و ڕەفتاری توندوتیژ حوکمی شەش ساڵ زیندانی بۆ بڕییەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".