Foto: Hasse Holmberg//TT.

لە ڕێی ماڵپەرێکەوە زانیاری سەبارەت بە کەسانی سزادراو دەستدەکەوێت

بۆ یەکەمجار لەسەر ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی لە سویددا زانیاری لەسەر کەسانی سزادراو بڵاودەبێتەوە. ئەو بەڵگە و زانیاریانە بە پارە لەو سایتە ئینتەرنێتییە دەکڕدرێت.

 ماڵپەڕی ئینتەرنێتیی " Lexbase " بۆ یەکەمجار لە سویددا ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاوە سزادەدەرێن بەڵگەکانیان تۆمار دەکات. بۆ وەدەستهێنانی زانیاری سەبارەت بە کەسێک یان دراوسێیەکەت ـ ئەگەر تاوانێکی ئەنجام دابێت و لەلایەن دادەگاوە سزادرابێت ـ ئەوا دەتوانیت بەڵگەی دادگاکەی لەو ماڵپەڕە بکڕیت.

لە سەرەتاوە دەبێ لەو ماڵپەرەکەدا ببیتە ئەندام. بەئەندامبوونیش لە ماڵپەڕەکەدا بەپارەیە. بەڵام ئەگەر نەتەوێت ئەو خزمەتە بکڕیت ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی ئەو نەخشەی کە لە دەستپێکی ماڵپەڕەکدایە زانیاری لەسەر کەسانی سزادراوەوە لەو گەڕەکەی خۆت تیایدا دەژیی، یان هەرجێگەیەکی تر لە سویدا بێت ـ بدۆزیتەوە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista