چاودێری بەرزی دادوەریی حکومەت بە سەر مۆزیکی گومانلێکراودا دەچێتەوە

لە ماوەیەکی کورتدا چاودێری بەرزی دادوەریی حکومەت لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر دوو دوکانی ئینتەرنێتی دەستپێکرد. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە هەردووکیان موزیکی ناسیۆنالیستی دەفرۆشن. ئەم لێکۆڵینەوەیە بە پێی یاسای "ڕاونانی ئێتنیکی" کراوەتەوە و بە پێی چاوەدێری بەرزی دادوەریی حکومەت  ئانا سکارهێد  ئەمە هەڕەشەیەکە لەسەر دێمۆکراسیدا. بە پێی قسەکانی - ئانا سکارهێد - گۆرانی "شەری جیهان" نمونەیەکی ئەو موزیکەیە کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە مافی ڕادەڕبڕین لایداوە. ئەم موزیکە و چەندین وێنە و شتی تری لەم بابەتە - کە بە دژی جولەکە و موسڵمانانە  لە سەر ئەم دوو دوکانەی ئینتەرنێتی - کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان  دەفرۆشرێن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".