wêne: Petra Haupt/Sveriges Radio.

کەمبوونی ڕێژەی نەخۆشیاران نەخۆشان دەخاتە ژێر مەترسی

ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادەت ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە - هاوکات لەگەڵ زێدەبوونی ڕێژەی دکتۆر و پەرستاراندا – لە ماوەی ٢٠ ساڵێ رابردوودا – ڕێژەی نەخۆشیاران بە ٢٥ لە سەد کەمی کردووە. ئەمەش بووە بەهۆی خزمەتگوزاری خراپ و لە ئاکامدا دەتوانێ بۆ پاراستنی نەخۆشان ببێتە گرفتێک. گۆڕانکاری بەشێکی خزمەتگوزاری -  هۆکاری سەرەکییە.  لە کاتی ئەم گۆڕانکاریەدا بەشێک لە  نەخۆشیاران  بوون بە پەرستار. ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە لێهاتوویان چۆتە سەر. هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەدا  بنکەکانی تیمارکاری پارەیان پاشەکەوت کردووە. ئەمەش لە نۆرەی خۆیدا - لە ڕێگای کەمکردنەوەی ڕێژەی نەخۆشیاراندا کراوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".