wêne: Magnus Hjalmarson Neideman/TT.

یاسای نوێ دەتوانێ ڕێژەی سیاسەتوانانی شارەوانی کەم بکاتەوە

شارەوانیەکان  لە ڕۆژی یەکی فێبراریوە - دەتوانن ڕێژەی سیاسەتوانانی شارەوانی کەم بکەنەوە. ئەمەش بە پێی یاسایێکی نوێ کە یەکی مانگی فێبرواری  دەکەوێتە بوواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام ئەم یاسایە تەنها شارەوانی بچووک دەگرێتەوە. ئەو شارەوانیانەی کە ڕێژەی دەنگدەرانیان لە ٨٠٠٠ کەمترە - دەتوانن ڕێژەی سیاسەتوانانی شارەوانی کە ئەمڕۆ ٣١ـە  بە ١٠ کورسی کەم بکەنەوە و بۆ سیاسەتوانانی هەڵبژێردراوی شارەوانی بیکەن بە ٢١ کورسی. ئەم یاسایە یەک سێهوم  لەو ٢٩٠ شارەوانیەی سوید دەگرێتەوە و بڕیارەکە بە دەستی شارەوانیەکان وەیە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".