wêne: Karin Hellzén/Sveriges Radio

دەزگای تەندروستیی گشتی ئاگاداری بڵاودەکاتەوە

بە هۆی بەربڵاوبوونەوەی باکتریای لیستێریا  کە دەبێتە هۆی چڵککردن دەزگای تەندروستیی گشتی - ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە. بەتایبەتی ژنانی زگپڕ و ئەو کەسانەی کە بەرگریی جەستەییان خراپە دەبێ ئاگایان لە خۆ بێت. تاکوو ئێستا سەرچاوەی بەربڵاوبوونی باکتێریای لیستێریا نەبینراوەتەوە.  بەڵام بە پێی زانیارییەکانی دەزگای تەندروستیی گشتی ئەم باکتریایە لە ناو چەندین خواردەمەنیدا هەیە. بۆ نمونە گۆشتی خاو کە بەیانان دەخورێت و خۆراکی ئامادە و هەروەها چەندین شێوە پەنیر. 

ساڵی ٢٠١٢ لە مانگی ئوکتوبەر تا دیسابەر ٢٥ کەس تووشی باکتریای لیستێریا بوون. ساڵی ٢٠١٣ لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٤١ کەس تووشی بکتریای لیستێریا بوو.  باکتریای لیستێریا بۆ ژنانی زگپڕ و ئەو کەسانەی بەرگری جەستەییان خراپە -  دەتوانێ ببێتە هۆی چڵککردنی مێشک و ژەهراوی بوونی خوێنیان.  بۆ کەسانی دیکە باکتریای لیستیریا جێگا مەترسی زۆر نیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista