Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

فەرمانگەی چاودێریکردنی زانیاریی تۆمارکراو داوای گۆڕینی یاسای بنەڕەتی دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 28 januari 2014 kl 16.22
wêne: TT/Fredrik Sandberg

دوێنێ ماڵپەڕی لێکسبەیس پێشکەش کرا. لە ڕێگای ماڵپەڕی لێکسبەیس هەموو کەسێک دەتوانێ زانیاریی سەبارەت بە کەسانی سزادراو وەربگرێت.  لە دوای وەرگرتنی بەڵگەی پەخشکردن ماڵپەڕی لێکسبەیس مافی بڵاوکردنەوەی هەروەکوو پەخشێ رادیۆ و تەلڤیسیۆن لە ڕێگای یاسای بنەڕەتییەوە پارێزراوە. هەر بۆیە فەرمانگەی چاودێریکردنی زانیاریی تۆمارکراو داوا دەکات یاسای بنەڕەتی بگۆڕێت. بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێریکردنی زانیاریی تۆمارکراو کریستینا سڤان دەیهەوێ پێشگیری لە ماڵپەڕی وەکوو لێکسبەیس بکات تا نەتوانن بەڵگەی پەخشکردنەوە - وەربگرن.

سڤان دەڵێ ماڵپەڕی لێکسبەیس هۆی چەندین مەترسییە. لە لایەکەوە زۆر زانیاریی لە سەر ئەو کەسانەی کە لە دۆکومینتی دادگاکان ناودەبرێن بڵاودەکرێتەوە لە لایەکیدیکەوە ئەم زانیارییە دەتوانێ گۆڕدرابێ. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک سزادرابێت و لە خانووی خۆی  بار بکات بۆ شوێنێکی دیکە ئەو کەسەی کە تازەگی هاتۆتە خانوی ئەو بێ بنەما دەتوانێ  تووشی گرفت بێ. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".