Foto: Maja Suslin/TT.

زانیاری ناسنامە دەدزرێت و پاشان بۆ تاوانکاری بەکار دەهێندرێت

ئەو نامە پرتەقاڵیانە کە تایبەتن بە خانەنشینی بەلایی دزەکانەوە زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی کە زانیاری زۆری سەبارەت بەتاکە کاسی تێدا، بۆ نمونە  تەمەن و ژمارەی کەسایەتی لەگەڵ ناونیشان. هەروەها ژمارەی حسابی بانکی تێدایە.  لەو ڕێگەیەوە دەتواندرێت بەناوی تاکە کەسەوە بەبێی ئاگاداربوونی تاکەکسەکە مامەڵە بەو زانیاریانەوە بکەرێت.

 لە کۆتایی مانگی مارش دا واتە مانگی سێ ئەمساڵ، نزیکەی حەوت ملیۆن لەو نامە پرتەقاڵیانە کە تایبەتن بە خانە نشینی بەسەر دانیشتوانی سویدا بڵاودرکرێتەوە.  دزەکان ئەو نامانەیی کە بەتایبەتی بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە پۆستەکانیان لەدەروەیە  بڵاودەکرێتەوە دەدزن، بۆنمونە ئەوانەی کەلە ڤیلا دا دەژین. پاش بەدەستکەوتنی ئەو نامانە کە هەڵگری زۆربەی زانیاریەکانی ناسنامەی تاکە کەسە، ئەوا دزەکان دەتوانن تەلەفۆنی مانگانە لەسەر ناوی ئەو کەسەی کە نامەکەی بەناوەوەیە دەربهێنن یان فاکتورای مانگانەی لەسەر بدەن.

 لە  ساڵی ڕابووردوودا لە بیمەی فۆڵکسام زیاتر لە ١٠٠٠ ئەندامی ئەو کۆمپانیای بیمەیە ناسنامەیان دزراوە و ساختەکاری بەو ناسنامانەوە ئنجامدراوە.  زۆربەیان انیاری ناسنامەکانیان لە ڕێگەی دزینی ئەوە نامە پرتەقاڵیانەوەبووە.

پۆلیس سەراسەری دژی سەختەکاری ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەگەر مرۆڤ دووچاری ڕووداوی لەوە شیێوەیە بوو ئەوە دەبێت بە ئەرام بێت، پەیوەنیدی بە بانکەکانەوە بکات، پاشان پۆلیس ئەگاداربکاتەوە لەو شێوە ڕووداوانە. هەروەها بەپێی زانیاریەکانی پۆلیس ئەو کەسانەی کە لە ڤیلادا دەژین، موچەی مانگانەیان بەرزە هیچ خاڵیکی نایاسایان لەسەر نیە ئەوا ئەوانە بەئامانج  سەرکی دزەکان دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".