Namdar Naser / Foto: privat

نووسەران و فەرهەنگکارانی بیانیڕەگەز ناونووس دەکرێن

5:52 min

بەشی فەرهەنگی پارێزگەی یۆتالاندی ڕۆژئاوا (کە ناوەندەکەی باژاری یۆتێبۆری یە) خەریکی ئامادەکردنی لیستەیەکە لە ناو و نیشانی هەموو ئەو نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانانەی نیشتەجێی ئەم پارێزگایە کە بە زمانی زگماکیی خۆیان یا زمانێکی دیکەی ناسوێدی کتێب، بابەت و بەرهەمی تری هونەری و کولتووری بڵاودەکەنەوە.  ئەم کارە بە مەبەستی ئاسانکارییانە بۆ دۆزینەوەی کار، وەرگرتنی پاداشت و ئیمکاناتی چاپ و وەشان. ئەرکی ئامادەکردنی ئەم لیستە دراوەتە وەرگێڕ، نووسەر، شاعیر و توێژەری بەدەنگوناوی ئێرانیی نیشتەجێی یۆتێبۆری، نامدار ناصر. ئەو دەڵێ ئامانج ئەوەیە کە بزانن ژمارەی ئەو کەسانە لە سوید چەند کەسە؟ لە کام یەک لەو ٤٩ کۆمۆنەی پارێزگا دەژین؟ کەنگێ هاتوونە سوید؟ کار و سەرچاوەی داهاتی ئێستایان چیە؟ ئایا لە هەمان بواری لێزانیی فەرهەنگی و ئەدەبیی خۆیاندا کار دەکەن یان نا؟ و گەلێ پرسی دیکەش.

نامدار ناصر دەڵێ ئامانج ئەوەیە کە بزانن ژمارەی ئەو کەسانە لە سوید چەند کەسە؟ لە کام یەک لەو ٤٩ کۆمۆنەی پارێزگا دەژین؟ کەنگێ هاتوونە سوید؟ کار و سەرچاوەی داهاتی ئێستایان چیە؟ ئایا لە هەمان بواری لێزانیی فەرهەنگی و ئەدەبیی خۆیاندا کار دەکەن یان نا؟ و گەلێ پرسی دیکەش.

نامدار ناصر دەڵێ هەر پارێزگا و کۆمۆنەی سوید سیاسەتی تایبەتی خۆی بۆ پرسە فەرهەنگییەکان هەیە و ڕێکاری جوداش دەگرێتە بەر. بۆ نموونە بورسیە و پشتگیریی جۆراوجۆری ئابووری دەخەنە بەر دەستی نووسەران و هونەرمەندان و کولتوورکارانەوە، کەچی نووسەرانی بەڕەگەزبیانی لەو گرووپانەن کە بۆ وەرگرتنی ئەو بورسیانە زۆر چالاک نەبوون، یا خود ئاگاداری ئەوەش نەبوون کە وەها پشتگیرییەک لەلای کۆمۆن و پارێزگەکانەوە دەست دەکەون . ئەوان ئەو پشتگیرییانە ـ با سنوورداریش بن، بەڵام داوای وەرگرتنی ناکەن.
لێرەدا  شتەکە دوو ئالییە: یەک ئەوەی چلۆن دەکرێ ئەو زانیارییانە بخەیتە بەر دەست ئەو نووسەر و وەرگێڕ و هونەرمەندە بەڕەگەز بیانییانەوە، ئەوەی دی چلۆن دەکرێ بار و رەوشتی ژیانی ئەو کەسانە باشتر بکەیت تا ئەوانیش بتوانن وەک وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان و نووسەرانی تری هاوڵاتی کە سویدین، کار و چالاکی بکەن.

لێی دەپرسم بۆ بەشی کوردیی رادیۆی سوید سەرنجراکێشە کە بزانێ تۆ چۆن نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان و هونەرمەندانی بەڕەگەز کورد دەدۆزیتەوە. ناصر نامدار دەڵێ: من مانگێکە دەستم بەو کارە کردووە و تا کۆتایی مانگی ئاپریلیش ماوەم هەیە لیستەکەم تەواو بکەم. من نزیکەی ٢٣ ساڵە لە یۆتێبۆری دەژیم و زۆر کەسی چالاکی ئەم بوارە دەناسم و چوومەتە لایان. لەوان و لە دۆستانیشیان داوام کردووە کە پرسنامەیەکی ئینترنێتی پڕکەنەوە. هەروەها لە ڕێی دەنگەوەرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک ئەم ئاگادارییەم بڵاوکردۆتەوە. هەڵبەت من بۆ دۆزینەوەی کوردڕەگەزان کارێکی تایبەتم نەکردووە بەڵام هیوادارم هەر بە هەمان شێوە ئەوانیش بدۆزمەوە. هەروەها لە ڕێی ئەنجومەنی نووسەرانی ڕۆژئاوای سویدەوە ـ کە هەندێ نووسەر ئەندامیانن و من خۆم ئەندام و یەکێ لە بەرێوەبەرانیشیم ـ و لیستێکیان هەیە کە وەرمگرتووە. هەروەها گرووپێکیش کە ساڵی پار زۆر چالاک بوون بە ناوی (Lost in Migration) و چەند نووسەرێکی بیانیش ئەندامیان بوون. مانگنامەیەکی دەنگوباسی ئەنجومەنی نووسەرانی ڕۆژئاوای سویدیش هەیە کە ئاگادارییەکم لەوێدا بڵاوکردەوە و سەردانی گشت کتێبدارانی پارێزگام کردووە. ئەم هەوڵانە دیسانیش هەروا بەردەوامە.

نامدار ناصر دەڵێ لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕۆژنامەوانانی سەر ئینترنێتیش هەر بە ڕۆژنامەوان دادەنرێن و پێویست ناکا ئەو کەسە لە سوید حەتمەن ئەو کارەی کردبێ، لە وڵاتی خۆشی کردبێتی بەسە و دەکەوێتە ناو لیستەکەوە.

نامدار ناصر دەڵێ ئەم پرۆژەیە جارێ هەر پارێزگای یۆتالاندی رۆئاوا دەگرێتەوە بەڵام لەوانەیە بێت و ئەنجامێکی باشی لێدەرکەوێ ئەوا لە پارێزگاکانی دیکەی وڵاتیشدا هەر بەڕێوەبچێ.

نامدار ناصر لە کۆتایی ئەپریلدا ڕاپۆرتی خۆی و لیستی نووسەران، وەرگێڕان و هونەرمەندان دەداتە بەشی فەرهەنگیی پارێزگا و ئەوە ئەوانن کە دەبێ کاری خۆیان ئەنجام بدەن و شێوازێک بۆ نموونە لەپێناو بەهێزکردنی ئەدەب، فۆرمی هونەری و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنەوە لە ناوچەکەدا بدۆزنەوە.

بیرۆکەی ئامادەکردنی لیستێک لە کەسایەتییە فەرهەنگییە بەڕەگەزبیانییەکان شتێکی نوێ نییە. بۆ وێنە ئەنیستیتۆی فیلمی سوید بۆ دۆزینەوە و دامەزراندنی چەند ئەکتەری ڕەشپێست، پێشنیازی ئامادەکردنی لیستێکی هونەرمەندانی شانۆ و فیلمی بەڕەگەزبیانیی کرد.

ئێیرا هوێگفۆرشن (Eira Högforsen) بەرپرسی گەشەی ناوچە و پرۆژەی ئەدەبیی یۆتالاندی ڕۆژئاوا دەڵێ نووسەران و وەشانکارانی بیانیرەگەز کە بە زمانی زگماک دەنووسن گەلێ جێی سەرنجن چون لە ناو نووسەرانی ئێمەدا دیار نین. یا بۆ نموونە پەیان بە چۆنەتیی سیستێمی وەرگرتنی پشتگیری ئابووریی وڵات نەبردووە. دۆزینەوەی وەرگێڕ و وەشانخانەیان بۆ زەحمەتە و بەناچار بەرهەمەکانیان لە وڵاتی خۆیان چاپ دەکەن و دەفرۆشن. زۆر جاریش ئەو چیرۆکانەی دەینووسن یەکجار سەرنجڕاکێشە کە وەرگێڕدرێتە سویدی و لە سوید بڵاوبیتەوە. بۆ نموونە چیرۆکی کۆچیان بۆ سوید و هەوڵیان بۆ نیشتەجێبوون و دۆزینەوەی پێگەی شیاو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista