Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییە ڕەشەکان زیاتر لەوانی تر دەخرێنە پەراوێزەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 februari 2014 kl 10.18
لەڕەشترسی لە سوید
(4:09 min)
قوتابیانی فێرگەی گەڕەکی ڕینکەبی . Arkivfoto: Fredrik Sandberg/Scanpix

سویدییە ئەفریقاییەکان ـ ئافرۆسڤێنسکار ـ زیاتر لە هەر گرووپێکی کەمینە و بیانیی نیشتەجێی سوید کەوتوونەتە بەر تاوانی نەفرەتەوە. ئێستا لەسەر ئەرکی حوکوومەت پوختەیەکی زانستی لە سەر ئەوەی ڕەگەزپەرستی و دژایەتیی بیانییانی ڕەشپێست لە سوید چۆنە، لەم بابەتەی کۆڵیوەتەوە.

تووبییاس هوبینێت توێژەری دامەزراوەی ناودێر بە "ناوەندی چەندفەرهەنگە" کە یەکێ لەوانەیە ئەم ڕاپۆرتەی نووسیوە دەڵێ سویدییە ئەفریقاییەکان یەکێ لەم گرووپانەی وڵاتی سویدن کە ئەمڕۆ زیاتر لە وانی تر بەپەراوێز خراون و وەلانراون. یان هەڕەشەیان لە سەرە و بەگومانی زۆر لە ڕاستی نزیکەوە نەژادپەرستییان دژی کراوە و دەکرێ. ئەمەش لە شێوەی جۆراوجۆردا خۆی دەنوێنێ: لە بازاڕی کاردا، لە پرسی دەسکەوتنی خانوودا و هتد. لێرەشدا هەر ئەوانن لەوپەڕی بەپەراوێزخراویدان.  

لەو نزیکەی ٤٠٠٠ سكاڵایەی ساڵی ٢٠١٢ لەسەر تاوانی نەفرەتەوە تۆمارکراون، بەشێکی هەرە زۆری، واتا ١٧ لەسەدی دژی سویدییە ئەفریقاییەکان بووە. ئەم نەفرەتە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە کراوەتەوە کە ڕەنگی پێستیان ڕەش بووە. ئەنجومەنی بەرگری لە تاوان، (Brå)، وێڕای باسکردن لەم ئامارانە دەڵێ زۆرینەی سكاڵاکان باسی هەڕەشەی نایاسایی و بێزارکردنیان لەبەر ڕەنگی پێستیان دەکەن.

بەڵام لەمناوەدا تەنیا بەشێکی گەلێ کەم لەم تاوانانەی بەهۆی لەڕەشترسی (afrofobi) ڕوودەدەن دەبنە سکاڵا، ئەویش هەندێ جار لەبەر کەمدڵنیایی لە پۆلیس و دەزگای داد. ئەم خاڵە لەو ڕاپۆرتە نوێیەشدا باسی لێوەکراوە. ڤیکتۆریا کاڤێسا یەکێکی‌تر لە نووسەرانی ئەم ڕاپۆرتە دەڵێ بەشێکی زۆری سویدییە ڕەشپێستەکان دەکەونە بەر هەڕەشە و نەفرەتی نەژادپەرستانەی ڕۆژانەوە، بۆ نموونە لێدوانی سووکی خەڵک لەسەریان.

ڤیکتۆریا کاڤێسا دەڵێ سووکایەتیی زارەکی و لەشی. هەڕەشەیان لێدەکرێ و لێیان دەدرێ. هەروەها منداڵان لە پێشفێرگەدا دووچاری حاڵەتی هەڵاواردن دەبن، تەنیا لەبەر ئەوەی دایکوباوکیان ڕەشە.

هەروەها ژنانی ڕەش لە سەر شەقامەکانیشدا دەکەونە بەر موزاحیمەتی جینسی و خۆپێوەنان و دەستبۆبردن.

کومیتەی هەڵاواردنی ڕەگەزیی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا چەندین جار ڕەخنەی لە حوکوومەتی سوید گرتووە کە بۆنموونە ستراتیژییەکی دیاری بۆ بەرنگاربوونەوە دژی تاوانی نەفرەت نییە.

نووسەرانی ڕاپۆرتەکە ڕاسپێریی دەکەنە حوکوومەت کە دەستپێشخەر بێ بۆ هەڵمەتێکی زانیاریگەیاندن لەسەر ئەو هەڵاواردن و نەژادپەرەستییەی ئاراستەی کەسانی ڕەشپێست کراوە.

ڤیکتوریا کاوێسا دەڵێ باسەکە لێرەدا ئەوەیە کە مافەکانی مرۆڤ دەبێ گرنگیان بدرێتێ و بەرجەستە بکرێن. ئەوەی سویدییە ئەفریقاییەکان بزانن مافەکانیان چییە و ئەگەر پێشێلکرا دەبێ سكاڵای لەسەر تۆماربکەن. بۆیەش گرنگە کە کاربەدەستان بۆ بردنەسەری زانیاریی خۆیان دەربارەی لەڕەشترسی و چۆنەتیی دەربڕێنرانی کار بکەن. ئەوەش بۆ دانی خزمەتگوزارییەکی باشتر و مامەڵەکردن لەگەڵ سویدییە ڕەشپێستەکاندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".