Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Hasse Holmqvist/Scanpix

ڕێژەی نەخۆشانی شێرپەنجە تا ٢٠ ساڵی‌تر دەگاتە دوو هێندەی ئێستای

شێرپەنجە لە زیادبووندایە
6:58 min

نەخۆشیی شێرپەنجە لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا بەڕێژەیەکی بەرچاو زێدە دەبێ و ڕێکخراوی جیهانیی لەشساغی دەڵێ لە وەها حاڵەتێکدا باشترە بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن دەتوانین پێش بە تووشبوونی نوێی خەڵک بەم نەخۆشییە بگرین! زایەڵە لەم بارەوە لەگەڵ دوکتۆر ئالان فتووحی، پسپۆڕی دەرمانناسیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا دوواوە.

لە گوێن ڕاپۆرتێکی نوێ کە ئەمڕۆ لە ڕۆژی نێونەتەوەیی خەبات دژی شێرپەنجەدا لەلایەن ڕێکخراوی جیهانیی لەشساغییەوە بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕێ دەکرێ ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە گشت جیهاندا لە ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوودا بەڕێژەی ٧٠ لەسەد زیاد بکا و لە ١٤ میلیۆنەوە لە ساڵدا بۆ ٢٥ میلیۆن لە ساڵدا بەرزبێتەوە. 

ڕاپۆرتە نوێیەکەی ڕێکخراوی جیهانیی لەشساغی باس لەوە دەکا کە باوەڕ بە خۆدەربازکردن لەم نەخۆشییە دوور لە زەینە و تەرکیز دەبێ لەسەر ئەوە بێ کە پێش بە تووشبوونی نوێی خەڵک بگیرێ. تەنانەت وڵاتە هەرەدەوڵەمەندەکانیش دەبێ بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن دەتوانن ئەو پارەی زۆرەی بۆ چارەی نەخۆشان پێویستە دابین بکەن. ئاشکرایە کە وڵاتانی هەژار کە چاوەڕێ دەکرێ ڕێژەی نەخۆشییەکە لەوێ بەرزتریش بێ، ئیمکانی کەمتریان بۆ چارەسەرییی نەخۆشانی شێرپەنجە هەیە.

تەنیا لەماوەی چوارساڵدا لە ١٢،٧ میلیۆن لە ساڵی ٢٠٠٨دا بۆ ١٤،١ حاڵەتی نوێ لە ساڵی ٢٠١٢دا بەرزبۆتەوە و ٨،٢ میلیۆن کەس پێی مردوون. چاوەڕێ دەکرێ لەم بیست ساڵەی داهاتوودا ڕێژەی تووشبوان بگاتە ٢٥ میلیۆن و بەواتایەکی تر ٧٠ لەسەد زیاد بکات.

هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆوێنە بەکارهێنانی زۆری جگەرە، ئاڵکۆڵ و مادەی خۆراکیی نەساغ وەکوو شەکر، کەمبوونی چالاکیی لەش و تەمەنی زۆرە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".