Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ماوەی قەدەغەکردنی پەیوەندی بەزەحمەت درێژ دەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 februari 2014 kl 14.58
Foto: TT.

ماوەی قەدەغەکردنی پەیوەندی  kontaktförbud بۆ ئەو کەسانەی کە داوادەکەنەوە  زۆر بەزەحمەت درێژ دەکرێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکیی ڕادیوێی سوید بەشی هەواڵەکانی ئێکۆت، ئەوکەسانەی کە داوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەکردنی پەیوەندی دەکەن دەبێت لە داخوازی نامەکەیاندا بۆ پارێزەری گشتی بە بەڵگە نیشانی بدەن کە یاساکە کاری نەکردووە و بەردەوام لەلایەن ئەو کاسانەی کە بەپێی بڕیاری دادگا بویان نەبووە پەیوەندی بکەن دووچاری سوکایەتی و هەڕەشە بوونەتەوە.

بۆ دەرێژکرنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی پەیوەندی پارێزەری گشتی بڕیار لەسەر درێژکرنەوەی ئەو ماوەیە دەدات.

کارین یەکێکە لەو کەسانەی کە پێشتر لەلایەن کوڕەهاوڕێکەیەوە دووچاری هەڕەشەوە سوکایەتی بووەتەوە. پاشان دادگا بڕیاری قەدەغەکردنی بۆ کوڕە هاوڕێکەی دەکردووە. سەڕای بڕیاری دادگا کارین ڕوونی دەکاتەوە کە کوڕەهاوڕێکەی یاسای پێشێلکردووە و چەندین چار بۆنمونەو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە سوکایەتی پیکردووە، ئەمەشی نیشانی پۆلیس داوە بەڵام پارێزەری گشتی ماوەی قەدەغەکردنی پەیوەندیەکەیان بۆ درێژنەکردۆتەوە.

-  کارین دەڵێت.ئیتر دەبێت زیاتر لە ژوورەوە ژیان بەسەر بەرم، هەروەها دەبێت بەترسەوە بچمە دەرەووە بۆ شتکڕین. دیسان دەبێت تەنهابم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".