Foto: Mustafa Najafizada/TT.

سەربازە سویدیەکان پێشوەخت وازدەهێنن

رێژەی زۆری ئەو سەبازانەی کە پیشەکەیان بەرگرییە مەرترسی وازهێنانی پێشوەختیان لێدەکرێت. پەپێی لێکۆلێنەوەیەکی رۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێتلە ١٠ سەرباز نزیکەی  حەوت سەربازیان مەترسی وازهێنانی پێش وەختیان لەسەرە.

جێگەی ئاماژەیە کە وڵاتی سوید یەکەم وڵاتی ئەسکەندەناڤیایە کە ساڵی ١٠١٠ بڕیاریدا کە ئەرکی سەربازی هەڵبەوەشینێتەوە و ئەو ئەرکە کرا بە ئارزوومەندانە .لە پاش ئەو بڕیارە وەزارەتی بەرگری سوید و وەزیری بەرگری هەردەم دانیان بەوەدادەنا کە دامەزراندی سەرباز بەشێوەیەکی ئارزوومەندانە باش تێدەپەڕێت.

 بەڵام بەپێی لیکۆڵینەوەی ڕۆژنامەکە کەتایبەتە لەسەر ئەو ٤٠٠٠ سەربازەی کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٣ ئەنجامی داوە،  دەرکەوتووە کە لەکاتی تێپەڕندنی قۆناغەکانی سەربازیدا لە کۆیی ١٠ سەرباز تەنها دوو هەتاوەکو سێ سەرباز قۆناغەکان بەسەرکەوتووی دەبڕن و لە وەزارەتی بەرگری دادەمەزرێن. ئەوانی دیکە بەگشتی واز لە ئەرکی سەبارزی دێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista