Fredrik Sandberg /TT.

لە ستۆکۆڵم ئۆتۆمبیلێکی پارە گواستنەوەیان دزی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاکالا لە ستۆکهۆڵم چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبیلێکی گواستنەوەی پارەو و بەرگەی بایەخدار.

ئەو تاوانکارانە پاش هێرشەکە چەند چانتایەکیان لەگەڵخۆیاندا بردووەو لە جێگەکە  بە ئۆتۆمبیلئکی مێرکەی BMW  هەڵهاتوون.

 بەڵام ئەو ئۆتمبیلە پاشان لە سەر ڕێگەی گشتی E4: لە نزی Kronäsvägen بەسوتاوی دۆزراویەوە. پۆلیس لە ئێستادا بەدوای زانیاری زیاتردا دەگەڕیت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ڕادیۆی سوید P4 ستۆکهۆڵم کەوتوون لە کاتی ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. جێگەی ئاماژەیەک ئەو دزانە لە کاتی ئەنجامدانی دزیەکادا لەسەر رێگەی گشتیەکان و بەتایبەت لەسەر فولکەی ئاکالا  Akalla-rondellen بزماریان بڵاوکردبووە کە ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان پەنچەر ببن و بەو شێوە رێگری لە پۆلیس بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".