Foto: Leif R Jansson/TT

سیاسەتمەدار و فەرمانبەرە سویدیەکان میوانداری گەشتیاری دەکرێن

بەرنامەی کالیبەری P1 یی ڕادیۆی سوید ئاشکرای دەکات لە ٢٧ گەشتی کۆمەکی ئابووری  ١٩ گەشتیان ‏ناردنی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ ڕاوی گه‌وره‌ له‌ گه‌رمه‌سێره‌كان‏ لە خۆ گرتووە.

 هەریەک لەو گەشتانە نرخەکەی بۆ  تاکە کەس نزیکەی ٢٥٠ هەتاوەکو ١٠٠٠ کرۆنی سویدی بووە. لە بەدووادا چوونی بەرنامەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە بەشداربووان زۆر بەکەمی خویان ئەوبڕە پارەیەیان دابێت. بەڵکوو ئەو پارە لە سەرە کەشتی کۆمەکی ئابووری یانە ارارەوانیەکان میوانداریانکردووەن.

هەروەها بەرنامەکە ئاشکرای کردووە کە لەو ٢٧ گەشتەی کە تایبەت بە یارمەتی ئابووری باشووری ئەفەریقا بووە،  یەک لەسەر سێی کاتەکان ئەو گەشتانە  بۆ نمومەو بەسەردانکردنی كێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵان و بەتایبەت شێر و هەرواها سەردانی گارگەکانی بیرە سازیان کردووە.

 ئەمەش لە دەرەروەی چوارچێوەی پرۆژەی یارمەتی ئابووریە و وەزیری ئابووری هیلێڤی ئێنگستروێم پاش بڵاوکردنەوی بەرنامەی کالیبەر ڕەخنەی توندی لەو سیاسەتمەدار و فەرمانبەرانە گرت و بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئەو بابەتە مەترسیدارەو جێگەی دڵگرانیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".