Foto: Håkon Mosvold Larsen/ TT

ماددەی کیمیایی لە ئاوی خواردنەوەی شارەوانیەکاند دەدۆزرێتەوە

لە زۆربەی شارەوانیەکانی سویدا ماددەی کیمیای لە ئاوی خواردنەوە دەدۆزرێتەوە. رێژەیەکی زۆر لە ماددەی کیمیاوی بەدیی دەکرێت، کە ئەو ماددانەش کاریگەری زۆریان لەسەر ئەندامەکانی ناو لەشی مرۆڤ هەیە.

بەپێی  رۆژنامەی  DN  ئەمە پاش ئەوەی کە دەزگای چاودێری بەرهەمی خواردەمەنی Livsmedelsverket پشکنینی لەسەر ئاوی خواردەنەوە لە شارەوەانیەکاندا ئەنجامداوە دەرکەوتووە کە رێژەیەکی زۆر ماددەی کیمیمایی بۆ نمونە شێوەیەک لە کاربۆن دۆزراوەتەوە.

دەزگای چاودێری بەرهەمی خواردەمەنی روونی کردۆتەوە کە ئەو ماددانە لە گیانلەبەرانی تردا تاقیکراونەتەوەو دەرکەوتووە بۆ نمونە کە گاریگەری لەسەر بەرگی ناو دەم و کاریگەری لەسەر جگەر دەبێت. بەڵام ئەکاریکەریانە بەزووی دەرناکەون،  بەڵکوو لە ماوەیەکی درێژخایەندا نیشانەکانی دەردەکەوێت، لەبەر ئەوەی ئەوە ماددانە لە بەرداوام لە خوێندا کۆدەبێتتەوە. ئەو ماددە کیمیاویانە لە ئاوی خواردنەوەی شارەوانیەکانی   Ronneby, Botkyrka   هەروها  Uppsalaدا دۆزراونەوتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".