Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاکامی هەڵبژاردنی سویس دەتوانێ جوڵانەوەی ئازاد سنوردار بکات

"یەکیەتی ئەوروپا پێویستی بە سویس هەیە"
5:19 min
wêne: Daniel Alling/Sveriges Radio

دوێنێ لە وڵاتی سویس هەڵبژاردنێک سەبارەت بە سنوردانان بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئەوروپی ئەنجامدرا. ئەو لایەنەی پشتیوانی سنوردانانی کرد لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتو بوو. بەڵام لە زۆر لایەنەوە ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە ڕەخنەی لێ دەگیرێ. بەڵام ئەندامی پەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و سەر بە پارتی سۆسیالدێموکڕات ماریتا ئولڤسکوگ دەڵێ جێبەجێکردنی ئاکامی ئەم دەنگدانە ئاسان نیە. 

ئولڤسکوگ دەڵی پێلەسەرداگرتنی ئەم بڕیارە بۆ سویس زۆر سەخت دەبێ و پێموا نیە بەو شێوەی کە ئەوان بیر دەکەنەوە ئەوا جێبەجێ بکرێت.

پارتی لیبەڕالی گەڵی سویس کە پشتیوانی سنوردانان دەکات لە ژێر دروشمی "پێشگیری لە کۆچکردنی جەماوەری" کەمپانیای دەکرد. ئەم حیزبە زۆر جار بە دژەبیانی لە قەڵەم دراوە و بۆ ماوەیەکی زۆرە خوازیاری سنوردانان بۆ هاتوچۆی خەڵکانی ئەوروپی بۆ سویس بووە.

بە پێی ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە سویس دەبێ ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ یەکیەتی ئەوروپا بگۆڕێت و ئەو قەراردادەی کە ڕێگا بە هاووڵاتیانی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا دەدات بە ئازادی هاتوچۆ بکەن دەبێ بۆ وڵاتی سویس بگۆڕدرێ. کەواتە هاووڵاتیانی ئەوروپی ناتوانن بە ئازادی هاتوچۆ بۆ سویس بۆ کارکردن و بازگانی. بەڵکو ساڵانە تەنها ژمارەیەکی دیاریکراو دەتوانێ هاتوچۆی سویس بکەن. بەڵام بە پێی قسەکانی ماریتا ئولڤسکوگ چەندین کێشە هەیە کە ڕێگا لە وەدیهێنانی ئەم ویستەی سویس دەگرێت.

ئولڤسکوگ دەڵێ نازانم کێشە دەبێت یان نا، بەڵام زەحمەت دەبێ ئەو ویستە وەدیبێنن. هۆی سەرەکیش ئەوەیە کە سویس وەکوو وڵات ناتوانێ بە سنوردانان بەشێک لە بازاری نێوخۆی ئەوروپا بێت. دوایکانەش نیوەی بەرهەمهێنانی سویس دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات و لە ڕێگای سنوردانان بەم شێوەیە سویس سنور بۆ ئابوری خۆی دادەنێت. هەروەها ئولڤسکوگ دەڵێ لە درێژەدا سویس ناتوانێ خۆی لە یەکیەتی ئەوروپا دەربخاتەوە و چاوەڕوانی ئەوە بێت کە هیچ کارتێکردنێکی لە سەر وڵاتەکە نابێت. بەپێچەوانە سیستەمی بانکی سویس پێویستی بە سنوری ئاوەڵا هەیە.

وەزیری دێموکڕاسی سوید و سەر بە پارتی لیبەڕالی گەڵ بیرگیتا ئولسۆن هەر وەک ماریتا ئولڤسکوگ لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وەدیهێنانی ئاکامی دەنگدانی سویس کارتێکردنی خراپی لە سەر ئابوری سویس دەبێت.

ئولسۆن دەڵێ من زۆر بەداخم کە سویس بەم شێوە دەنگی داوە. ئەگەر بێتو ئەم ویستە وەدی بێ کارتێکردنی خراپی هەم لەسەر بەهاگەل هەم ئابوری سویس دەبێت.  

سویس تاکوو ئێستا نەبۆتە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا بەڵام بە پێی ڕێککەوتنێک هاووڵاتیانی ئەوروپی توانیویانە بە ئازادی هاتوچۆ بۆ سویس بکەن، جا چ بۆ بازرگانی چ بۆ کارکردن. بەپێی قسەکانی بیرگیتا ئولسۆن سویس پێویستی بە سنوری ئاوەڵا هەیە.

ئولسۆن دەڵێ لە دوای ئەم هەڵبژاردنە بنەمایەک هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی نوێ ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان سویس و یەکیەتی ئەوروپادا هەیە. ئێستا لە حاڵەتێک داین کە ئەوروپا پێویسیتی بە ئاوەڵاتربوون و جوڵانی خەڵک و بازرگانی بێ سنور لە هەڵومەرجی گلۆبالیزمدا هەیە و سویس وەک هەموو وڵاتێکی دی پێویستی بە بازاڕی نێودەوڵەتی هەیە. لە نۆرەی خۆشیدا بازاڕی نێونەتەوەیی کاریگەری لەسەر ئابووری سویسدا هەیە. هەروەها ئولسۆن دەڵێ ئاکامی دەنگدانی سویس بووە بە مایەی خۆشحاڵی هێزەکانی دژەبیانی لە ئەوروپا. بۆیە ئامڕۆ بۆ ئەوروپا ڕٶژێکی خەمناکە.

یلل...بیرگیتا

بەڵام بە پێچەوانەیهەم بیرگیتا ئولسۆن و ماریتا ئولڤسکوگ ئەندامپەرلامن و سەر بە پارتی دێموکڕاتەکانی سوید یۆنی سکالین لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وەدیهێنانی ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە بەنەفحی سویسە و دەڵێ دەبێ لیبرمان بێ کە سویس وڵاتێکی دەوڵەمەندە و کۆمپانیای سەرکەوتوی هەیە و بەهۆی ئەوەی کە ٨٠ لە سەدی هاوردنی سویس لە لایەن  یەکیەتی ئەوروپاوە دێ و تەنها ٥٥ لە سەدی ناردنی بەرهەمی سویس بۆ بازاڕی نێوخۆی ئەوروپا دەچێت. بۆیە یەکیەتی ئەوروپا پێویستی بە سویسە نا بەپێچەوانە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".