Foto: Jan Collsiöö/TT

ئەمساڵ نرخی کارەبا گونجاو بووە

نرخی کارەبا لە بازاڕدا ئەمساڵ زۆر گونجاو بووە. لەبەر باشی سەرچاوەی ‏وزه‌ی كاره‌بای ئاویی و هەروەها بەبەرهەمهێنانی کارەبای بەردەوامی ڕیاکتۆرە ئەتۆمیەکان تواندرا کە نرخی بۆررسی کارەبای باکور لە نرخێکی نزمدا بێت.

 لە زستاندا نرخی کارەبا بەو هۆیانەوە لە بەکوری سوید بۆ نمونە لە ناوچەکانی سەربەشارەوانی لولیۆ هەتاوەکو شارەوانی سوندزڤاڵ نرخی کاتژمێری کیلواتی ٢٩ ئوێرێێ  بووە، بەڵام لە نێوان شارەوانی ستۆکهۆڵم هەتاوەکو مالموێ ئەو نرخە ٢٩، ٤ ئوێرێێ بووە.

نرخی یەک کاتژمێری کیلوات لە زستانی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابووردوو لە %٢٠ هەرزانتربووە.  بەپێێ سایتی کارەبایی ئێلبیتار سایتێن ساڵی رابووردوو بۆرسی کارەبایی بە گشتی ٣٦ ئوێرێێ  بووە. 

 بەردەوامی هەریەک لە سەرچاوەی ‏وزه‌ی كاره‌با ئاوییەکان و بەبەرهەمهێنانی کارەبای بەردەوامی ڕیاکتۆرە ئەتۆمیەکان بووە بە هۆی نزم بوونەوەی نرخی کارەبا. لە هەمان کاتدا بەبەرهەمهێنانی  وزەی کارەبای با  لە زستانی ئەمساڵدا لە %٧٥ بەراورد بە ساڵی ڕابووردوو هەمان کات زیادیکردووە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".