پارتی ژینگەو پارتی چەپ لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپادا بەهێزن

بەپێی دواین لیکۆڵینەوە لە سەر بیرۆ ڕای گشتی دەرکەوتووە دەنگەکانی  پارتی ژینگەو پارتی چەپ بەڕێژەیەکی بەرچاو تایبەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەورپا زیادیکردووە کە بڕیارە ٢٥ مانی مایی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە سویدا بەڕێوە دەچێت.  

بەپێیی دواین ڕاپرسی کە ناوەندی ڕاپرسی نۆڤوس لە سەر بیرۆ ڕای گشتی  بۆ ڕادیۆی سوید بەشی هەواڵەکانی ئێکۆتی ئەنجام داوە دەرکەوتووە کە پارتی ژینگە لە ئێستادا % ٧،١٥ دەنگەکان بەدەست دەهێێنت کە بەراورد بە هەلبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ ئەو  پارتە توانی ڕێژەی دەنگەکانی تەنها  % ١١ بێت. هەرواها پارتی چەپ ئەگەر ئەمڕۆ کاتی دەنگدان بووایە ئەوا لە %  ٨،١٠ دەنگەکانی بەدەست دەنهێنا.  ئەمەش بەپێی ڕاپرسیەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٩   پارتی چەپ لە سەدا پەنجای دانگەکانی زیاتی کردووە کە ئەو کات تەنها لە % ٧، ٥ دەنگەکانی دەنگدەرانی بەدەست هێنابوو.    

جێگەی ئاماژەیە کە هەریەک لە پارتی سۆسیالدیموکراتەکان و پارتی مۆدێراتەکان ئاستی دەنگدەرانیان زیادی کردووە بەراوەرد بە ساڵی ٢٠٠٩ بەڵام ئەو هەڵکشانە هێندە بەرچاو نەبووە. بەپێی ڕاپرسیەکە ئەم دووپارتە لاینگری بەهێزیان زۆرنیە  لەپەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا بەراورد هەڵبژارنی پەرلەمانی  سوید.  پارتی سۆسیال دیموکراتەکان لە ئێستادا % ٣،٢٧ دەنگدەران ئێستا دەگیان پیدەدەن، وە پارتی مۆدێراتەکانیش لە  % ٩، ٢٠ی دەنگەکان بەدست دەهێنن.

جێگەی ئاماژەیە کە پارت دیموکراتە مەسیحیەکان بەپێی ڕاپرسیەکە لە دۆخێکی خراپدان، لەبەر ئەوەی مەترسی لەدەستانی ئەو کورسیەی پەرلامانی یەکێتی ئەوروپایان لە ئێستادا لێدەکرێت و تەنها لە % ٣،٢ دەنگەکان بەدەست ‌بهێنن.

 پارت دیموکراتە سویدیەکانیش هەمان مەترسیان لەسەر و، پێدەچیت کە هیچ جێگەیەک لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا بەدەست نەهێنن، لەبەر ئەوەی کە ئەو پارتەش پێی ڕاپرسیەکە لە % ٨، ٤ دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

 بەڵام پارتی لیبرالی گەل ئاستی دەنگدەرانی باشەو لە کۆی گشتی دەنگەکان دەتوانێت لە %  ٩،١٠ بەدەست بهێێنێت. پیدەچێت پارتی لیبرالی گەل لە پارلەمانی یەکیتی ئەروپادا لایەنگرانی بەراورد بە هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی سوید  زیاتر بێت. پارتی چەتە دەریایەکان piratpartiet کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا  لە % ١،٧ دەنگەکانی بەدەست هێنابوو, بە پێی رابرسیەکە لا ئێستادا تانها لە %٣ ، ١ بە دەست دەهێنت و لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا دەکرێتە دەرەوە، پارتی ناوەڕاستیش centerpertiet  بەهامان شێوە تەنها جێگەی پەرلەمان کە ئێستا هەیانە لەدەستدەتدا لەبەر ئەوەی کە لە   % ٥،٤  بەەدست دەهێنێت.

لیندا بێری بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی ئەوروپا لە یۆتۆبۆری روونی  دەکاتەوە کە ئەو پاتی چەپ و پارتی ژینگە لە ڕاپرسیەکانی تایبەت بە هەڵبژارنەکانی پەرلەمانی سویدش هەر بەهێزن.

-  لیندا بێریدەڵێت. ئەوە پەیوەندی بە بەهێیزبوونی ئەو دووپارتەوەیە کە لە ناوخۆی سویدا بە هەمان شێوە دەنگدەریان زۆرە و پاشان پارتی ژینگە لە هەڵبژانرنەکانی یەکێتی ئەورپادا هەمیشە دەنگەری زۆرە ئەوەش بەبڕوای من چاوەوروان نەکراوە.

  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".