Foto: Claudio Bresciani/TT.

پێشنیاز بۆ پاراستنی زیاتری مندڵان دەکرێت

ئەو منداڵانەی  کە بەناچاری لە شوێنە تایبەتەکاندا یان لەلا خێزانی دیکە دادەنرێت دەبێت لە ڕێگەی کۆنرترۆڵی زیاترەوە هەوڵبدرێت کە بپارێزرێن.

لێکۆڵەرەوەی حوکمەت هۆکان سێدەر لە پرسەکانی منداڵاندان پاش لێکۆلینەوە سەبارەت بەو منداڵانەی کە دووچاری دەستدرێژی کردنەسەر و پستگوێخستن دەبن، پێسنیازی کردووە بۆ حوکمەت کە خانەکانی بەخێوکردنی منداڵان و ئێشک گران بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ڕوداوانە بکەن بتوانن زیاتر کۆترۆڵ و چاودێری ئەو جێگە و ماڵانە  بکەن کە منداڵەکان ژیانی تیادا دەبەنەسەر.

هۆکان سێدەر ئەمڕۆ لە پەڕەی گتوگۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا پێداگیری لەوە دەکات کە هاتاوەکو ئێستا منداڵان دەسدریژی دەکرێتە سەریان و زۆربەی کاتەکانیش پشتگوێدەخرێن،

 لەبەر ئەوەپێشنیازی کردووە کە ئەو خیزانانەی  ئەو منداڵانە  لەخۆدەگرن دەبێت هەنگاوی یەکەم لە لیستەی تاوانکاران لەلای پۆلیس بکۆڵرێتەوە کە بزاندرێت ناویان هەیە یان نا. پاشان لەو ماڵە بکۆڵررێتەوە کە منداڵەکەی لێدادەنرێت.

هەر ئەمڕۆ سێ شەمە هۆکان سێدەر بەشێکی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوکەی دەیخاتە بەردەست حوکومەت کە تایبەتە بۆ نمونە بە بەلێکۆڵینەوەی ئەو خێزانەنە کە منداڵەکان لە خۆ دەگرن لە ڕیگەی لیستەی تاوانکاران لەلای پۆلیسەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".