Foto: Fredrik Sandberg/TT

هاوڵاتیان بەشێوە جیاوز پارە پاشەکەوت دەکەن

لە نێوان چینەکانی هاوڵاتیدا شێوازی پاشەکەوت کردنی پارە جیاوەزە. بەپێی لێکۆڵینەوەیی کۆمپانیای بیمە لێنسفوێرشێکرینگەر ئەنجامیداوە و بیرۆ هەواڵەکان تێ تێ بڵاوی کردۆتەوە  دەرکەوتووە کە بە شێوەیکەی ئاسایی هاوڵاتیان لە مانگێکدا ٢٠٠٠ کرۆن پاشەکەوت دەکەن.

 لەهەمان کاتدا یەک لەسەر پێنجی هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک مانگانە پاشەکەوتی پارە ناکان. ئەمەش بەشیوەیەکی بەرجاو زیادیکردووە کە هاوڵاتیان پاشەکەوت ناکەن. بەپێی ڕاپۆرتەکە زیاتر ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە کە موچەی مانگانەیان کەمە یان بێکارن و لە ڕووی ئابووریەوە  توانای پاشەکەوتی پارەیان نیە. 

جێگەی ئاماژەیە لەکۆمەڵگەدا گروپێکی گەنج  هەیە کە دامەزراون و کاریان هەیە و موچەی مانگانەیان باشە، لەهەمانکاتدا منداڵیان نیە و لە شوێنێکیدا دەژین کە کرێکەی هەرزانە، بەڵام پاشەکەوت ناکەن.

لە ڕووی جوگرافیاشەوە جیاوازی بەدیی دەکرلێێت لە نیێو دانیشتوانی ناوچەکاندا بۆنمونە ، لە ڕۆژئاوی هەرێمی سکۆنی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی مانگانە پارە پاشەکەوت دەکەن، بەڵام لە هەرێمی سکارەبۆری بەپێجەوانەوەیە و دانیشتوان بەراورد بە هەموو سوید کەمترین پاشەکەوتی پارە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".