Foto Per Sandberg/TT

پێشناز دەکرێت هاوسەرگیری خواری تەمەن هەژدە ساڵ قەدەغەبکرێت

حوکمەت پێشنیاز دەکات هاوسەرگیری خواروی تەمەن ١٨ساڵ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەبکرێت، لەکاتی ئەنجامدانیدا ئەو شێوە پرۆسە ئەوا وەک تاوان لەقەڵەم بدرێت.

لەبەر ئەوەی منداڵانی خواروی تەمەن هەژدە ساڵ لە پرۆسەی هاسەرگیری بەزۆر بپارێزن ، بڕیارە سبەینی پێنج شەممە حوکمەت بە یاساکاندا بچێتەوە و ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی لیکۆڵینەوەی یاسا بخاتە بەردەست بۆ پێشنیازی چاکسازی  سەبارەت بە پاراستنی ڕەوشی ئەو منداڵانەی کە بە زۆر لە سویدا هاوسەرگیریان پێدەکرێت. یاسایکی نوێ بێتە ئاراوە.

لە ئێستادا لە چەند حاڵەتێکدا کەسانی خواروی هەژدە ساڵ بەپێی یاسا رێگایان پێدەدرێت پرۆسەی هاوسەرگیری پێکبهێنن.

 بەڵام ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا هەر یەک لە وەزیری داد بیاتریک ئاسک و وەزیری یەکسانی ماریا ئارنهۆڵم  بابەتێکیان سەبارەت بە ڕەوش و ئەو پێشنیازانەی کە چاوەڕوان دەکرێک لە یاسایەکی نوێدا تایبەت بە پرۆسەی هاسەرگیری خواروی هەژدەساڵ بڵاوکردووە.

 لە بابەتەکەدا هەردوو وەزیرکەی حوکمەت ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە ڕێژەی ئەو منداڵانەی لەسویدا بە زۆر بەشوو یان ژنیان بۆ دەهێندرێت نادیارە لەو ڕێگەیەوە تاوان ئەنجامدەدرێت. لەبەر ئەوە لە یاسایەکی نوێدا ڕوونی دەکەنەوە کە هەموو شیوازێکی پرۆسەی هاوسەرگیر خواروی هەژدە ساڵ قەدەغەبرێت، بچێتە چورچێوە تاوانەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".