Foto: NIAID/FlickR/CC BY 2.0

ڕێژە کەسانی تووشبوو بە بەکتریای لیستەریا زیادیکردووە

فەرمانگەی تەندروستی هاوڵاتیان Folkhälsomyndigheten ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بەکتریایە زۆر بە خراپی کاریگەری لەسەر کەسانی سگپڕ هەیە و مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە لەکاتی توشبوونیان بەو بەکیریایە  مندڵایان لەباربچێت،

هەروەها گاریگەری لەسەر ئەو کەسانەش هەیە کە لەناو دەمیاندا بەرگری دژە ڤیرۆس کەمە. جێگەی ئاماژەیە کە کۆمپانیای خواردەمەنی  Scan چەندین شێوەی ساندەویچی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە پاش ئەوەی کە دەرکەوت ئەو بەکتریایە لە سەر ساندویچەکان بڵاوبوونەتەوە.

ئاندێرش ڤاڵستروێم لە فەرمانگەی تەندروستی هاوڵاتیان گومانی لەسەر بڵاو بوونەوی ئەو بەکتریایە هەیە.

ئاندێرش ڤاڵستروێم دەڵیت. ئێمە نیگەرانین لە زۆربوونی ڕێژەی توشبوان لە کاتێکدا هەمان بەکتریایە لە تووشبواندا بەدی دەکەین. لەبەر ئەوە بڕوامان وایە کە یەک سەرچاوە هەیە کە ئەم بەکتریایی لێوە بڵاودەبێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista