Foto: Fabrice Coffrini/AFP/TT.

حوکمەتی سوید هاوکاری ئابوری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات

لەبەر ئەوەی کە پرۆسەی ئاشی تایبەت بە سوریا لە ژنێف بەردەوامبێت و بەرەوپێشەوە بڕوات حوکمەتی سوید بڕیاریدا یەک ملیۆن کرۆن بە ئۆپۆزسێۆنی سوریا تەرخان بکات کە تایبەت بێت بەخەرجی بۆ نمونە گەشتوو مانەوە و پاراستن ئەو ئەندامانەی ئۆپۆزسیۆن کە لە گفتوگۆکاندا بەشدارن.

گفتوگۆی ئاشتی سەبارەت بە لایەنەکانی سوریا بەوتەی ئیبراهیمی کە یەکێک لە ڕێکخەرەکان  چووتە قۆناخێکی ترەوە و لە ئێستادا گفتوگۆ لە سەر ئاڵووگۆڕکرندی دەسەڵات دەکرێت. لە رووی ئابووریەوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لە چەندین لایەن پێکدێت  لە دۆخی خراپدا بووە.

بەپێی وتەکانی وزیری کۆمەکی ئابووری سوید هیلێڤی ئێنگستروێم ئەو پارە دەخێتە سەر کۆنتۆیی بیرۆیەکی حسابی لە سویسراو لەلاین ئەو بیرۆوە چاودێری چۆنیەتی خەرجیەکی  دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".