Foto: Eric Tapper/Sveriges Radio

سۆران ئیسماعیل لە ڕادیۆی سوید وازیهێنا

کۆمدیکاری بەڕەگەز کورد سۆران ئیسماعیل لەمەودوا لە ڕادیۆی سوید P3  و بەرنامەی بایانیان  MorgonPasset  دەنگی نا بیسترێت.

بڕیارە هەتاوەکو کۆتای ئەمسال و پاش هەڵبژارندەکانی ئەمساڵی سوید سۆران ئیسماعیل لە ڕادیۆی سوید دوربخرێتەوە. هۆکاری دورکەوتنەوەی سۆران  دەگەڕێتەوە  بۆ ئەو هەڵوێستانەی کە کارەکانیدا لە دەروەی ڕایۆ بەڕوونی دژی پارتی دیموکراتە سویدیەکان Sverigedemokraterna  نیشانی دەدات.

بەڕێوەبەری کەناڵی  P4 ستۆکهۆڵمی ڕادیۆی سوید ڵۆتا موسبێری کە بەرپرسیاری پەخەشەکانی کەناڵی ڕادیۆی سوید P3 ێشی لە ئەستۆدایە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوان لەگتووگۆدا بوون لە گەڵ سۆراندا

 سەبارەت بەوەی کە لەو هەڵوێستانە دووربکەوێتەوە و یاساکانی بێلایەنی ڕادیۆسوید هەڵبژێرێت  بەتایبەت لە ئەمساڵدا بۆئەوی بتوانێت لە بەرنامەکادا  بەردامبێت، بەڵام سۆران ئیسماعیل ئەو پێسنیازەی ئەوانی ڕەتکردۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".