Foto: Malin Hoelstad/SvD/TT

زانکۆی ئوپسالە سەرپەرشتی پرۆژەیەکی یەکێتی ئەوروپا دەکات

زانکۆی ئوپسالە  ڕۆڵی سەرەکی لە پرۆژەیەکی نوێ و دەگمەندا لە بواری دەرمان سازیدا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە  پێدەسپێردرێت. بەپێی ڕادیۆی سوید بەشی زانست و ژینگە بڕیارە یەکێتی ئەوروپا بۆ دۆزینەوی و بەبەرهەمهێنانی نوێی دەرمانی دژەبەکتریا Antibiotika لەگەڵ لایەنەکانی تری بواری پیشەسازی دەرمان وبەرهەمهێنانی دەرمان لە پرۆژەی ( یئنڤەۆتیڤ مەدیسین ئینتەیتیڤ ) بۆ ماوەی شەش ساڵ نزیکەی ٧٥٠ کرۆن بۆ زانکۆی ئوپسالە تەرخان بکات.

جێگەی ئاماژەیەک کە ئەمە شێوەیەکی نوێییە کە پاش ٤٠ سال بۆ یەکەم جار بایەخ بە پشکنینیکی لەم شێوە و تایبەت بە دۆزینەوە چەند دژە بەکتریایەک بدرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی دامەزارندی ئەم پرۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەرگری چەند بەکتریایەک بۆ نمونە بەکتریای ئی- کۆلی وکلێبیسەلا کە بەتایبەت  لە نەخۆشخانەکانی ئەوروپاو سویدا بڵاوە بوونەتەوە چارەسەرناکرێت و ئەوبەتکریایانە هەر گەشەدەکەن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".