Foto: Jessica Gow /TT

لێکۆڵینەوەکی تایبەت بە یەکسانی و پیاوان بڵاودەبێتەوە

لیكۆڵینەوەیەک سەبارەت بەیەکسانی ئەمڕو پێشکەشی ماریا ئارنهۆڵم وەزیری یەکسانی دەدرێت.  لێکۆڵینەوەکە تایبەتە بە "پیاو و یەکسسانی" کە لێکۆڵەرەوەی حوکمەت سڤێند داڵ ئەنجامیداوە و خاڵی ناوەندی لێکۆڵینەوەکە  تایبەتە بە بوارەکانی خوێندن.

  لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونکراوەتەو کە پێویستە بایەخی زیاتر بەو کارانە بدرێت کە زۆربەی دامەزراوەکانی لە ئافرەتان پێکدێن و سەرنجی زیاتری پیاوانی بەلادا ئەو کاراندا ڕابکێشرێت، بۆ نمونە ئەرکی مامۆستایەتی. هەر لەهەمان ڕپۆرتدا کە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بە بەرزکرنەوەی نمرەی قوتابیە کوڕەکان، مامۆستایان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵناستن.  سەرڕای باشکردنی دۆخی قوتابیە کوڕەکان، بەڵام ئەنجامی نمرەی کوڕان بەراورد بە نمرەی کچان ئەوا ڕونکراوەتەوە کە کوڕان زۆریان ماوە بە ئاستی نمرەی کچان بگەن، پێویستە بایەخی زیاتر بە قوتابیە کوڕەکان بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".