Foto: Bela Szandelszky/TT.

سەرمایەدارانی سوید سێ هێندە زیادیانکردووە

سەرمایەدارانی سوید زیاددەکەن و دەوڵەمەند تردەبن ، بەتایبەت ئەو سەمایەدارانەی کە خاوەن موڵکن و خۆیان پیویست ناکات کاربکەن وە ژیانیان بە سوودەوە پەیوەستە.

 ئەمە بەپێی ئارامارێکی بیرۆی ناوەندی ئامار  statistiska centralbyrån  کە لەسەر ئەرکی ڕادیۆی سوید بەشی هەواڵەکان ئێکۆت بەبەردەستی خستووە. لەو ئامارەدا ڕوونکراوەتەوە کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابووردوودا  ڕێژەی سەرمایەداران لە سویدا لە ١٠٠٠٠ سەرمایەداروە  بۆ٢٨٠٠٠ سەرمایەدار زیادیکردووە.   

یەسپەر ڕۆینێ  لێکۆڵەرەوەی دابەشکردنی داهات لە فێرگەی بەرزی بارزگانی Handelshögskolan لە ستۆکهۆڵم ڕوونی دەکاتەوە کە داهات بە زووی گەشە دەکات.

- یەسپەر ڕۆینێ دەڵێت. ئەگەر ئێمە سەبارەت بە گۆرانکاریەکانی داهات لێبکۆڵینەوە ئەوا بەشێوەیەکی گشتی دەبینین  کە داهات لە ٣٠ ساڵی ڕابووردو دا لە هەموو جیهاندا بەرزبووەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".