Foto: TT, collage: SR

هەڵبژارادەی هاکی سەر سەهۆڵی سوید لە یەکەم یاریدا سەرکەوت

لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی زستانەدا لە وڵاتی رۆسیا هەڵبژاردەی هاکی سەر سەهۆڵی سوید (ئیسهۆکی) توانی لە یەکەم یاریدا بەسەر هەڵبژاردەی وڵاتی چیك دا سەربکەوێت.

یاریەکە لە شاری سۆچی بە ئاماددەبوونی ١١٠٠٠ هاندەر ئەنجامدرا. هەلبژاردەی سوید توانی بە ٤-٢ لە هەڵبژاردەی چیک بباتەوە و سەربکەوێت بۆ قۆناغێکی تری پێشبڕکێکان.

جێگای ئاماژەیە وڵاتی سوید لە پێشبڕکێ جیا جیاکانی ئۆلۆمپی زستانەدا توانیویەتی هەتاوەکو ئێستا پێنج خەڵات بەدەستبهێنێت کە لە چوار مەدالیای زیوو یەک مەدالیای برۆنز پێکدێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".