هیام چەتینکایا و مێهڤان گارا. وێنە: زایەڵە

من کوردستانیم ... Ez Kurdistanî me

Ez Kurdistanîme ... من کوردستانیم
8:39 min

بە ئامانجی یەکدەنگکردنی نەتەوەی کورد لە کوردستانیبوونیان، نەک دابەشبوون بە سەر دەوڵەتی جودادا، کەمپەینێکی فەیسبووکی بە ناوی ئەز کوردستانیمە وەڕێکەوتووە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس لاگریی لێکردووە. دەستپێشخەرانی ئەم کەمپەینە هیام چەتین‌کایا و مێهڤان گارانە!

"بە ئامانجی یەکدەنگکردنی نەتەوەی کورد لە کوردستانیبوونیان، نەک دابەشبوون بە سەر دەوڵەتی جودادا، کەمپەینێکی فەیبسووکی بە ناوی ئەز کوردستانیمە وەڕێکەوتووە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس لاگریی لێکردووە. دەستپێشخەرانی ئەم کەمپەینە هیام چەتین‌کایا و مێهڤان گارانە!

ئێمە پێمان وایە سنوورەکان مرۆڤ دابەشدەکەن. دیوارە بەرزەکان، مرۆڤان لێک جودادەکەنەوە. ئێمە دەبێ بزانین کە دابەشکراوین. دەبێ بزانین کە ئێمە زیاتر لەوەش دابەشکراوین چون ڕاوەدوونراوین. کەچی سنوور و دیوار و داگیرکاری نابنە هۆی ئەوەی ئێمە لێکدابڕێین.

ئێمە نابێ نکۆڵی لەوە بکەین کە بەو پارچانەی وڵاتەکەمانەوە پۆلێن کراوین. ئەوەیان کوردی باکوورە، ئەوە هی باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. بەلای ئێمەوە گرنگە خۆمان تەنیا وەک کورد پێناسە بکەین. ئێمە کوردستانین و ئەگەر پێویست بێ خەڵکی ئەو شار و گوندەین کە لێی لەدایکبووین. ئەدی هەموو جۆرە ناولێنانێکی دیکەی ئێمە، تەنیا تواندنەوەی سیاسیمانە."

دەستپێشخەرانی ئەم کەمپەینە وێنەیەکی خۆیان لە سەر فەیسبووک دادەنێن کە تێیدا لاپەرەیەکیان بەدەستەوەیە لەسەری نووسراوە: ئەز کوردستانیمە (بە کورمانجی)، یا من کوردستانیم (بە سۆرانی). لە خوارەوەشی شوێنی زێد دەنووسن.

ژمارەی لاگرانی ئەم کەمپەینە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەسن و لەو ناوەدا وێنەی کەسانی ناسراوە و ناوبەدەرەوە دەورێکی زیاتری لە ناسێنرانی ئەم کەمپەینەدا بووە. یەکەم کەس کە بەشداریی ئەم کەمپەینەی کرد هونەرمەند مەمەد ئاتڵی بوو!

بیرۆکەی وەڕێخستنی ئەم کەمپەینە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵ و نیوێک لەوەپێش بەڵام ماوەیەکی گرت تا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

مێهڤان دەڵێ لاگرانی ئەم کەمپەینە و ئەوانەی وێنەی خۆیان دەنێرن لە هەموو شارێکتی کوردستانەوە دێن بەڵام لە ڕۆژهەڵات کەمتر. ئەوەش دیارە لەبەر قەدەغەبوونی فەیسبووک، پاساوی خۆی هەیە.

ئەم پرۆژەیە تا مانگی ئەپریل (نیسان) بەردەوام دەبێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".