Foto TT

وڵاتی سوید خەڵاتی ئاڵتوونی بەدەستهێنا

یاریزانانی وڵاتی سوید لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆپی زستانەدا لە ڕوسیا توانیان هەتاوەکو ئێستا دوو خەڵاتی ئاڵتوونی و حەوت خەڵاتی دیکە بەدەستبهێن.

وڵاتی سوید لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆپی زستانەدا لە وڵاتی روسیا بەردەوامە لە بەدەسهێنانی خەڵاتی پێشبرکێکان، تەنها لە پشووی هەفتەی ڕابووردوودا یاریزانانی سوید توانیان ببنە خاوەنی دوو خەڵاتی ئاڵتوونی لەسەر ئاستی پیاوان و ژنان لە جیهاندا بەدەستبێنێت.

ئیدا ئینگمارشدۆتەر، ئێما فیکێن، ئانا هاگ و شارلۆت کاڵا پێکهاتبوون لە ستافی ئێسکی سەربەفری ژنان یان خلیسکانەی پێشبرکێی سەربەفر کە ڕۆژی شەممە لە پاش ململانەیەکی بەهێز بەرامبەر بە هەرێک لە ستافەکانی وڵاتانی ڕوسیا، نەرویج و فینلەندا، کەنەدا و ئەڵمانیا توانیان یەکەم خەڵاتی ئاڵتونی بۆ وڵاتی سوید بەدەست بهێنن. 

 پێشبڕکێکە بریتبوولە گواستنەوی دارێک لە نیوان یاریزاناندا هەتاوەکو خاڵی کۆتایی کە هەر ستافەو لە چوار یاریزان پێکدەهات. یاریزانانی سوید لە سەرتاوە بە نزیکەی دەقیەک دوواکەوتن، بەڵام پاش ئەوەی کە دارکە گەشتە دەستی یاریزانی بەناوبانگی سوید شارلۆت کاڵا، لە دەقە و کیلۆمەترەکانی کۆتایدا شارلۆت کاڵا توانی پێش هەریەکە لە پێشبڕکێکەرانی وڵاتای نەرویج و ئەڵمانیا بکەوێت یەکەم مەدالیای ئاڵتوونی بۆ سوید بەدەست بهێنی.

جێگەی ئاماژەیە کە شارلۆت کاڵا پێشتر توانیویەتی دوو خەڵاتی تر لە پێشبڕکی جیا جیاکاندا  بۆ وڵاتی سوید بەدەست بهێنێت، کە یەکێکیان خەڵاتێکی برۆنزو ئەو دیکەشیان خەڵاتیێکی زیوو بووە. هەر لەسەر هەمان ئاست،  واتە  ستافی سکی پیاوانی سوید دوێنی ئەوانیش بەهامن شێوەی ژنان توانیان خەڵاتیکئ تری ئاڵتوونی بەدەستبهێنن کە چاوەڕوان نەکراوەبووە، لەبەر ئەوەی یاریزانانی پیاوانی سوید پێشتر کێشەی پێکانیان جەستەییان هەبووە، بەڵام ئەو پێکانانە نەیتووانی ببێتە ڕێگر و پیاوانی سوید لەسەر هەمان ئاست توانیان خاڵاتی ئاڵتوونی بۆ سوید مسۆگەربکەن کە ئەمەش دووم خەڵاتی ئاڵتوونیە سوید بەدستی دەهێنێت.

ئەمانجی وڵاتی سوید لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆپی زستانەدا لە وڵاتی روسیا بەدەستهێنانی دە  خەڵاتە،  کە لە ئێستادا نۆ خەڵاتیان بەدەستهێناوە وە پێشبڕکێکان هەتاوەکوو هەفتەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت. چەندین پێشبڕکێی جیاجیا ماوە کە وڵاتی سوید تیایدا بەشدارە. بۆ نمونەو هەڵبژاردەکانی هاکی سەر سەهۆڵی سوید (ئیسهۆکی) لە ئاستی پیاوان و هەروەها ژناندا توانیوانە سەربکەوەن بۆ چوارەم قۆناغی کۆتای کە بڕیارە هەردوو هەڵبژاردەکە لەم هەفتەدا یەریەکانیان ئەنجام بدەن بۆ سەرکەوتب بۆ قۆناغی کۆتای و جێگەی ئاماژەیە کە هەڵبژاردە کانی وڵاتی سوید بۆ پێشبڕکی جیاجیاکان هەتاوکوو ئێستا ٩ خەڵایان بەدەستهێناوە. کە بریتین لە دوو خەڵاتی ئاڵتوون، دوو خەڵاتی پرۆنز وە پێنج خەڵاتی زیوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".