سوید پێدەچێت هێزی هەواڵگیری ڕەوانەی وڵاتی مالی بکات

بەپێی هەوڵەکانی ئێکۆت  حوکمەت داوای لە وەزارەتی بەرگری کردووە کە هێزکی تایبەت بە هەواڵگیری ئاماددە بکات. لە هەمان کاتدا بڕیارە ئەمڕۆ کۆمیتەی دەروەی سوید  سەبارەت بەبارودۆخی  وڵاتی مالی گفتوگۆ ئەنجامبدات.

نەتەوەیەکگرتووەکان  سەرپەرشتی ئەو ئەرکە دەکات و هێزە هەواڵگیریەکەی سوید زیاتر بۆ ئەوە ئاماددە دەکرێت کە هاوکاری هێزەکانی وڵاتانی تر بە زانیار بکات، بۆ نمونە بەنهێنی گەڕان لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە یان بەشداریکردنی لیژنەی ئەفسەران لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکە سەربازیەکاندا. 

لە ئیستادا بەتەواوی ڕوون نیە ئەندازەی ئەو هێزە لە چەند سەربازی هەواڵگیر پێکدێت، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەو هێزە لەوانەی لە ٢٠٠ سەرباز پێکبێت.  هەروەها ئاشکرا نەکراوە هێزەکەی سوید کەی ڕەوانەی وڵاتی مالی دەکرێت وە لە کام بەشی ئەوە وڵاتەدا ئەرکیان پیدەسپێردێت. بەڵام وەک هەڵبژاردەیەک شاری تیمبووکتوو ناوەبراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".