Photo: Rikspolisstyrelsen / TT

دەرکردنەوەی پاسپۆرتی سویدی گران دەکرێت

لەبەر ئەوەی ڕێگری لە فرۆشتنی پاسپۆرتی سویدی بکرێت پۆلیسی نیشتمانی دژەتاوانکارەی سوید دەیەوێت گۆڕانکاری بەسەر بڕی ئەو پارەی کە لەکاتی دەرکردنەوەی  پاسەپۆرت نویدا بهێنێنت.

 واتە ئەوکەسەی کە بۆ نمونە پاسپۆرتەکەی خۆی ووندەکات لەجێگای ٣٥٠ کرۆنەکەی ئەمڕۆ ٩٨٠ کرۆن بدات. ڕۆژنامەی سید سڤێنسکان بلاویکردۆتەوە کە هۆکاری ئەم گۆڕانکاریە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە قاچاخچیەکان پاسپۆرتەکان بە پەنابەران دەفرۆشن.

فرۆنتێکس کە فەرمانگەیەکی یەکێتی ئەوروپایە و تایبەت بەهاوکاری سنورەکان ڕوونی کردۆتەوە  کە یەک لەسەر چواری پەنابەر پاسپۆرتی سویدیان لەکاتی هاتنە ناوە ئەوروپاوە بەکارهێناوە .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".