Özz Nûjen. Wêne. Åsa Stöckel/Sveriges Radio.

ئوێز نوژن خەڵاتی تەنزی مراوی رۆژنامەی ئێکسپرێسێنی پێبەخشرا

کۆمیدیکاری بەرەگەز کورد ئوێز نوژن خەڵاتی تەنزی (مراوی) ئەمساڵی  رۆژنامەی ئێکس پرێسێن یی پێبەخشرا.ئوێز نوژن لە ڕۆژنامەی ئێکس پرێسێن دا  وەک تێکەڵەیەک لە ڕا دروستکەر و کۆمێدیکاریێکی بە هێز ناو براوە.

 هەروەها لە هەمان ڕۆژنامەدا  شانۆنامەی  (دۆلیگ ستێمنیگ) بە یەکێک سەرکەوتووترین شانۆنامە  لەو  بوارەدا دەدەنرێت کە ئوێز نوژن بە تەنها نمایشیکردووە. شانۆ نامەکە سەرڕای بواری کۆمیدیا لە ڕووی سیاسیشەوە ڕەخنە لە خۆگربووە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".