Svea hovrätt. wêne: Leif R Jansson/TT.

چوار سەد ساڵ پێش دادگای شکایەتکردنەوەی سڤێیا هۆڤرێت دامەزرا

"بۆ ماوەی سێ سەدە کارمەندانی سڤێیا هۆڤرێت تەنها پیاو بوون"
4:12 min

یەکێک لە گەورەترین و بەتەمەنترین دادگای شکایەتکردنەوەی سوید، سڤێیا هۆڤرێت، ئەمساڵ ئاهەنگی ٤٠٠ سەڵەیتی. بەڕێوەبەری گشتی سڤێیا هۆڤرێت، فرێدریک ڤێرسێلل بە ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوید دەڵێ  ساڵی ١٦١٤ کە دامەزرا، تەواو بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی سویدی ڕیففۆرمکرد. 

ڤێرسێلل دەڵێ سڤێیا هۆڤرێت بووە بە ساختاری بنەڕەتیی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی کە ئێستاش هەر وەکوو خۆی ماوەتەوە. دەتوانین بڵێین کە دامەزراندنی سڤێیا هۆڤرێت یەکەم شەقام بوو بەرەو فەرهەنگێکی نوێی دەستەڵاتداری و بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتی.

تاکوو سەدەی ١٧ سڤێیا هۆڤرێت باڵاترین دادگا لە ژێر دەستی شای سوید بوو. بەڵام لەوکاتەوە دادگای باڵای سوید دامەزرا.

ساڵی ١٦١٤ ڕۆژی ١٦ی مانگی فێبرواری سڤێیا هۆڤرێت لە لایەن کارمەندی باڵای دەوڵەت ئاکسێل ئوکسێنخێرنا دامەزرا. ئەوکات کە شکایەت لە حکومێک دەکرایەوە دەنێردرا بۆ لای شای سوید. بەڵام بۆخۆی کاتی نەبوو بە سەر هەموو شکایەتکردنەوەیەکدا بچێتەوە. لە درێژەدا ئەوە بوو بە هۆی دامەزراندنی دادگای شکایەتکردنەوەی سڤێیا هۆڤرێت. بە پێی قسەکان ی فرێدریک ڤێرسێلل سڤێیا هۆڤرێت بە پێی ساختاری فرانسەوەی دامەزرا.

بنکەی سڤێیا هۆڤرێت بەسەر چەندین سەختماندا لە ڕیددارهۆڵمێن لە ناوچەی شاری کۆن لە ستۆکهۆڵم دابەش کراوە. بەناوبانگرترین سەختمانی سڤێیا هۆڤرێت کۆشکی ڤرانگێلسکایە کە بازداشتگای کۆنی تێدایە. زۆر جار بە کونێکی تاریک و شێدار ناودەبرێت و کوژەری شای سوید گوستاڤی سێیەم بە ناوی ئانکارسترۆم ئاخیرین ساتەکانی گیانی لەم کونەدا بەسەر برد، تاکوو ساڵی ١٧٩٢ لەسێدارە درا. بەڵام هەر وەک زۆر شتی تر بازداشتگایەکە بەشێکە لە مێژوودا.

فرێدریک ڤێرسێلل باسی ئەوە دەکات کە لە سەردەمی ئێستاشدا گۆڕانکاری بەسەر سڤێیا هۆڤرێتدا هاتووە.

ڤێرسێلل دەڵێ ڕۆڵی دادگای شکایەتکردنەوە لە ساختاری دادوەریی سویددا بەهێزتر بووە. لە بەشەکانی ژینگە و سەختماندا دەبینین و هەروەها لە چەندین بەشی دیکە کە گونجاورترە لە سەر مێزی سڤێیا هۆڤرێت بێ.

ڤێرسێلل هەروەها باسی چەندین گۆڕانکاری دیکە دەکات کە لەم ساڵانەی ئاخیردا وەدی هاتوون.

ڤێرسێلل دەڵێ ئەگەر چاو لە مێژووی سڤێیا هۆڤرێت بکەین دەبینین کە بۆ ماوەی سێ سەدە کارمەندەکانی سڤێیا هۆڤرێت تەنها پیاو بوون. بەڵام کەچی وا نەماوە و یەکەمین ژن یەک سەدە پێش ئێستا لێرە دەستی بەکار کرد.  ئێستاش زۆرینەی کارمەندانی سڤێیا هۆڤرێت، لە هاموو بەشەکان، ژنن. ئەوەش جیاوازییەکی زۆر گەورەیە.

ئێستا بە گشتی ١٤٠ دادناس لە سڤێیا هۆڤرێت کاردەکەن. لەوانە ٩٠یان دادوەرن. هەروەها بەشێکی زۆر لە دادناسانی سڤییا هۆڤرێت بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتانی دیکەن.

ڤێرسێلل دەڵێ شتێک کە دەتوانێ ببێت بە کێشە ئەوەیە کە زمانی سویدی بەشێکی گرینگە لە کاری ئێمەدا. بۆیە ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ لێرە کار بکەن دەبێ زمانی سویدی زۆر بە باشی بزانن.

هەروەها وێرسێلل دەڵێ بەشێکی زۆر لە کەسانی بیانی هەوڵیان داوە و لێهاتوییان چۆتە سەر و زۆرمان پێخۆشە لێرە داوای کار بکەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".