wêne: Malin Winberg/Sveriges Radio.

کاری هاوینان بۆ لاوان بۆ پەیداکردنی پەیوەندی شەخسی گرینگە

"بەتایبەتی بۆ ئەو لاوانەی کە بۆ خۆیان ڕێگایەکیان بۆ بازاڕی کار نیە پەیوەندی شەخسی گرینگە"
3:46 min

کاری هاوینان بۆ لاوان ڕێگایەکی باشە بۆ زیادکردنی شانسیان لە بازاڕی کار و وەرگرتنی کارێک لە دوای تەواوکردنی دەسەکانیان. ئەمە بە پێی ئەنجامەکانی ڕاپۆرتێک لە لایەن ئینستیتۆی هەڵسەنگاندنی سیاسەتی بازاڕی کار و پەروەردە، لێکۆڵەران لێنا هێنسڤیک و ۆسکار نوردسترۆم سکانس نوسراوە. 

سکانس دەڵی بەشێکی زۆر لە لاوان دەگەڕێنەوە ئەو شوێنەی کە کاری هاوینانیان لێ کردووە. هاوکات زۆر کەس کار لە شوێنی وەها  دەبیننەوە کە ئاشناکانیان یان ئەو کەسانەی کە پێشتر لە ماوەی کارکردنی هاوین پەیوەندیان لەگەڵ بەستوون، کار دەکەن.

هەروەها سکانس دەڵێ ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پەیداکردنی پەیوەندی شەخشی لەگەل هاوکاران لە ماوەی کاری هاوینان بۆ لاوان ڕێگایەکی بەنرخە بۆ بازاڕی کار.

شتێکی ڕوونە کە پەیوەندی شەخسی لە کاتی پەیداکردنی کار گرینگە. بەڵام ڕاپۆرتی ئینستیتۆی هەڵسەنگاندنی سیاسەتی بازاڕی کار و پەروەردە نیشاندەدات کە تەنانەت ئەو پەیوەندیانەی لاوان لە کاتی کاری هاوینان یان کاری ئیزافی لە پەنای دەرسەکانیاندا دەبەستن دەتوانێ ڕۆڵێکی گەورەی هەبێ.

کەواتە شانسی وەرگرتنی کار تەنها لەو شوێنەی کە لاوان کاری هاوینانیان لێ کردووە نیە. بەڵکو، ئەو کەسانەی کە لە کاری هاوینان پەیوەندیان لەگەڵ پەستووە و ئەوانەش کاریان گۆڕیوە، دەتوانن هاوکاریان بکەن بۆ وەرگرتنی کار لە شوێنێکی دیکە.

سکانس دەڵی پێم وانیە کە دەبێ وا حاڵی بین کە خاوەنکاران تەنها ئەو کەسانەی بۆخۆیان دەیان ناسن کاریان پێدەدەن. بەڵکو ئامانجەکان نیشان دەدەن کە خاوەنکاران ئامادەن ئەو کەسانەی کارمەندەکانیان دەیان ناسن کاریان پێبدەن. کەواتە پێویستنیە خاوەنکار بناسی تاکوو بتوانی سود لە پەیوەندییەکان وەرگری. بەڵکو ئەگەر کارمەندێکیش بناسی کە لەگەڵ خاوەنکارەکەی بنەمایەکی متمانەیان هەبێ ئیمکانی هەیە بتوانی سوودی لێ وەرگری.

بەتایبەتی بۆ ئەو لاوانەی کە بۆ خۆیان ڕێگایەکیان بۆ بازاڕی کار نیە،  بەستنی پەیوەندی شەخسی و تۆڕێکی پەیوەندی لە کۆمەڵگادا گرینگە. بۆ نمونە بۆ ئەو لاوانەی کە دەیانهەوێ پیشەیان لە دایک و باوکیان جیاواز بیت، یان ئەوانەی کە لە هەڵومەرجێکی کۆمەڵایەتیدان کە بەشێکی کەم کاریان هەیە، پەیوەندی شەخسی زۆر گرینگە.

بە پێی قسەکانی ئۆسکار نوردسترۆم سکانس دەبێ شێوەی پەروەردەکردن بگۆڕدرێ تا شانسی ئەو لاوانە زیاد بێ و دەرفەتیان پێبدەین ئەو پەیوەندیانەی کە پێویستە پەیدای بکەن.

سکانس دەڵی ئەگەر بنەمایەک بۆ بەستنی پەیوەندی نێوان لاوان و خاوانکاران بکەین بە بەشێک لە خوێندن و پەروەردە دەتوانین کێشەی نەبوونی پەیوەندی کەم کەینەوە.

هەروەها سکانس دەڵێ دڵنیانین ئەو لاوانەی کە لە بازاڕی کار پەیوەندی چاکیان هەیە کاری باشتر یان خراپتر وەردەگرن. بەڵام لەوە دڵنیاین کە ئەو کەسانەی پەیوەندیان لە بازاڕی کار و کۆمەڵگادا زۆرە ئاسانتر کار وەردەگرن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".