Bäckström och Ljungqvist. Foto: TT

دووپینگکردنی یاریزانی سویدی جارێکی تر سەلمێنرایەوە

تاقیکارییەکانی کومیتەی نێونەتەوەیی ئولەمپیک جارێکی دیکەش لە سەر دوپینگکردنی نیکلاس بەکستروێم یاریزانی سویدیی تیمی هاکیی سەرسەهۆڵ، پێیداگرت.
نیکلاس بەکستروێم یاریزانی تیمی نەتەوەیی هاکیی سەرسەهۆڵی سوید ناودێر بە "ترێ کرونر"، بە بەکار هێنانی حەبی ئێفێدرین، دوپینگی کردووە و ڕێژەیەکی زۆری ئەم مادە وزەسازەی لە لەشدا بووە.

نیکلاس بەکستروێمی یاریزان دەڵێ من حەوتساڵە ئەو حەبانەم بەدژی ئالرژی بەکارهێناوە و هیچ شتێکی سەیری دیکەم نەکردووە کەچی ئەم قسەیەی کومیتەی نێونەتەوەیی ئولەمپیک، ڕایچڵەکاندم.

بەڵام ئەم ڕاگەیاندنەی کومیتەی نێونەتەوەیی ئولەمپیک زۆر درەنگ و دوو سەعات بەر لە فینالی یارییەکانی زستانەی ئولەمپیکدا بە سەرۆکی تیمی سویدی تۆمی بووستێد گەیشت. هەر ئەمەش بوو بە هۆی توورەیی و ڕەخنەی زۆری ئەو لە کومیتەی ئولەمپیک.

ئارنێ یونگکڤیست سەرۆکی کومیتەی دەرمانیی کومیتەی نێونەتەوەیی ئولەمپیک دەڵێ لە حاڵەتی ئاساییدا ئەم کارە لە ٢٤ سەعاتدا دەکرێ بەڵام ئەومجارە وا نەبوو و دەبێ بزانین هۆیەکی چ بووە؟

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت ئەم کومیتەیە داوای لێبوردنی لە تیمی سویدی کردووە چون جاری یەکەم ئیزنی یاریی داونەتێ و ئێستا دەڵێ ڕێژەی ئەم مادەیە زۆر بەرز بووە.

ئێستا کە جارێکی دیکەش ئەنجامی تاقیکارییەکان هەر لە دووپینگکردنی بەکستروێم ساغبوونەوە، دیار نییە کە ئایا کومیتەی ئولەمپیک خەڵاتی مدالیای زیو کە بەکستروێم لە یارییەکانی ئەمجارەدا وەرگرت، پێی ڕەوا دەبینێ یا خود لێیدەستێنێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista