وێنە: فەیسبووکی شۆڕش قادر ڕەحیم. لە وێنەی لای چەپدا شۆڕش خولە نوێنەری پێشووی حوکوومەتی هەرێمیش دەبینرێ

نوێنەرایەتیی نوێی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست‌‌بەکار بوو

لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگەوە ـ دوو ڕۆژ لەوەپێش ـ نوێنەری نوێی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید دەستی بەکار کرد. شۆڕش قادر ڕەحیم لەسەر ماڵپەڕی فەیسبووكی تاکەکەسیی خۆی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، داوای هاوکاری، پشتگیری و پێشنیازی کوردەکانی سویدی بۆ باشتربەڕێوەبردنی کارەکانی کردووە.

شۆڕش قادر ڕەحیم هاووڵاتیی سویدە و ئەندامی یەکێتیی نێشتمانی کوردستان و نوێنەری ئەم یەکێتییە لە سوید و پێشتریش سەرۆکی یەکێتی لاوانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئەورووپا بووە.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوێسترماڵمی ستۆکهۆڵم هەڵکەوتووە و لەسەرێتی وەک پردێکی پێوەندی لە نێوان حوکوومەتی هەرێمی کوردستان و سویددا کاربکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".