Foto: Christine Olsson

زوربەی کۆمۆنەکان ڕێسای خانەنشینیی سیاسەتوانان جێبەجێ ناکەن

هەرچەند یەکێتیی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید ناودێر بە (SKL) ڕێسای نوێی لەسەر نەهێشتنی مووچەی گەلێ بەرزی خانەنشینیی سیاسەتوانان هێناوەتەگۆڕێ، بەمحاڵەوە ڕێژەیەکی کەمی کۆمۆنەکانی سوید ئەم بڕیارەیان جێبەجێکردووە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە ڕادیۆی سوید کردوویەتی تەنیا دە کۆمۆن لە سەرجەم ٢٩٠ کۆمۆنی وڵات ئەم مۆدێلە نوێیە پێشنیارکراوەی (SKL)یان جێبەجێکردوە و زیاتر لە پەنجا کۆمۆنیش هێشتا هەر دەستیان بە بەرنامەداڕشتن لەمبارەوە نەکردووە.

بەپێی مۆدێلە نوێیەکە سیاسەتوانان بۆیان هەیە پاش خولی نوێنەرایەتییەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ، بەبڕی ٨٥ لەسەدی مووچەکەیان وەک پشتگیری ئابووری کارگۆڕین وەربگرن و چالاکانەش داوای کار بکەن.

بەگوێرەی ڕێسای تائێستای زۆربەی کۆمۆنەکان، سیاسەتوانان دەتوانن لە تەمەنی پەنجا ساڵییەوە تا ٦٥ ساڵی مووچەی خانەنشینی وەربگرن و لەسەریشیان مەرج نەبێ کە لە کار بگەڕێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".