Foto: Mattias Ahlm/Sveriges Radio

زیاتر لە جاران سکاڵا لەسەر سووکایەتیپێکران لە فێرگەکاندا

ڕێژەی ئەو قوتابیانەی بەهۆی سووکایەتیپێکران لە فێرگەکاندا و نەبوونی پشتگیریی تایبەت بۆ ئاسانکردنەوەی کاری فێربوونیان سكالا تۆماردەکەن، هەر دێ و زیاتر دەبێ. ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەم سکاڵایانە گەیشتبوونە ٢٠٠٠ کە لەچاو ساڵی پێشتری نزیکەی ٣٠ لەسەد زیادی کردبوو.
ڕۆژنامەی یۆتێبۆریس پۆستن وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە دەنووسێ کە ئەم زێدەبوونەی سکاڵاکان لەبەر ئەوەیە کە هەم قوتابیان و هەم دایکوباوکانیان زیاتر لە جاران دەیانەوێ گرفتەکان لەم پێوەندییەدا بێننەگۆڕێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".