Foto: Petros Giannakouris / TT

دەزگای هاتوچۆ بەر بە هەڵەی سەر هێڵەکانی قیتار ناگرێ


دەزگای حوکوومەتیی هاتوچۆ خۆی هۆکاری بشێویی زیاتر لە ڕێگەی ئاسنی سویددا، لەبەر ئەوەی کە سەرمایەگوزارییەکی ئەوتۆ بۆ بەرگرتن بە هەڵەکان ناکا. ئەمە قسەی ئۆسکار فرۆیدە، پسپۆڕی ڕێگەی ئاسن لە فێرگەی بەرزی تەکنیکی ستۆکهۆڵم.

کەچی گوننار مالم سەرۆکی دەزگەی هاتوچۆ دەڵێ ئەو ڕێککەوتننامەیەی ئێستا لەگەڵ پەیمانکاران مۆری دەکەین بەشێوەیەکی جیاواز لە ڕابردوو دەنووسرێت و پارەیەکی زیاتریش لەبواری بەرگرتن بە گرفتەکاندا خەرج دەکرێن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێکخراوی حوکوومەتیی حیسابداران، لە راپۆرتی ساڵی ڕابردوویاندا باسیان لەوەکردبوو کە دەزگەی هاتوچۆ کەمترین گرنگی دەداتە بواری بەرگرتن بە گرفت لە ڕێگەی ئاسنی وڵاتدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".