Foto:Posten

نرخی بەڕێکردنی نامە زێدەتر دەبێ

لە ڕۆژی یەکی مانگی ئەپریلەوە نرخی بەڕێکردنی نامە بۆ ناوخۆی وڵات، کرۆنێک زیاد دەبێ و تەمرەکەی دەبێتە حەوت کڕۆن. هاوکات ئاڵوگۆڕێکێش لە ئاستی قورسایی زەرفەکەدا بەو تەمرە پێکدێ. واتا زەرفێک کە تا ٥٠ گرەم قورس بێ هەر بە یەک تەمر بەڕێدەکرێ. پێشتر ئەو ئاستە ٢٠ گرەم بوو.

دوایین جار کە فەرمانگەی پۆست، ئاڵوگۆڕی بەسەر نرخی بەڕێکردنی نامەدا هێنا، ساڵی ٢٠٠٩ بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".