Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مراوی باکووری لە کۆدورگەکانی سویددا کەمدەبنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 februari 2014 kl 12.50
Foto: Hasse Holmberg/Scanpix

دەنگوباسەکان لە تێکچوونی باری ژیانی باڵندەکانی ئاویی کۆدورگەکانی سوید ناودێر بە شەرگۆردن دەدوێن. لەمناوەدا مراویی باکووری باڵندەیەکی نموونەییە کە بە یەکجاری لە بەشەکانی لێواری ئەم کۆدورگانەدا ونبوون. بەرپرسی پرۆژەی ناودێر بە "سروشتی زیندووی کۆدەورگەکان" لە وەقفی شەرگۆردن بە تلەڤزیۆنی سویدی گوتووە کە باڵندەکان زۆرتر چوونەتە بەشەکانی ناوەڕاستەوە و چیدی لە لێوارەکاندا ناژین.

ئەو زیاد دەکا و دەڵێ کاری چاوەدێری و توێژینەوەی ژیانی سروشتیی ئەم کۆدورگانە نزیکەی سی ساڵی خایاندووە و دەرکەوتووە کە لەم هەشت سالەی ڕابردوودا ژیانی باڵندەکان زۆر بەخێرایی ئاڵوگۆڕی بەسەرداهاتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".